وەگرتنی نموونە

n1

پێشەکی:-

یەکەم خاڵی بەیەک گەیشتنی لایەنی سەرپەرشتیار و بەڵێندەران لەگەڵ تاقیگە لەم شوێنەیە، کە هەندێک جار وەکو یەکەیەک هەندێ جاریش وەکو هۆبەیەک بە پێی پەیکەری کارگێڕی گۆڕانکاری تێدا کراوە، کۆمەڵێک ستافی شارەزا لەم شوێنەدا کار دەکەن کە بە ڕوویەکی خۆش و جوان پێشوازی لە مێوانان دەکەن و هاوکاری پێویست و یارمەتی و ڕێنوێنیان پێشکەش دەکەن،هەر لە کاتی گەیشتنی کەرەستە بەو شوێنە کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی تایبەت بە وەرگرتنی نموونە بەرچاو دەکەوێت کە پێویستە سەردانیکەر پابەند بێت پێوەی لەگەڵ کۆمەڵێک فۆرمی داواکاری کە هەر یەکەیان بۆ جۆرە کەرەستەیەک ئامادە کراوە  کە لەکاتی سەردانی کردن وە یان پێشتردەبێت پڕ بکرێتەوە.

گرنگترین ئەو کارانەی کە لێرەدا ئەنجام دەرێت بەم شێوەیە:-

1.      پێداچوونەوە بە داواکارییەکان

2.      پڕکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە

3.      وەرگرتنی نموونەکان

4.      پێدانی ژمارەی نهێنی

پاشان بەراییەکان بۆ نوسینگەی تەکنیکی دەنێردرێت بە مەبەستی پێداچوونەوە بە داواکارییەکەو واژوو کردنی ناردنی بۆ هۆبەی پەیوەندیدار،ئنجا کەرەستەکەو فۆرمی زانیاری دانێردرێت بۆ هۆبەی پەیوەندیدار.

n2n1
n3

مەرجەکانی وەرگرتنی نموونەکان

1.      لایەنی داواکاری پشکنین بەڵێن دەدات کە هەموو تێچووی پشکنینەکان لە ئەستۆ بگرێت بە پێی ڕێنماییەکانی تاقیگە.

2.      تاقگەی بیناسازی هەولێر بەڵێن دەدات بە هەڵسانی بە ئەنجام دانی پشکنینە پێویستەکان بە پێی داواکاری لایەنی سەرپەرشتیار یان ئەو لایەنەی داوای پشکنین دەکات بۆ ئەو نموونانەی کە لەلایەن داواکارەوە هاتووە.

3.      تاقیگەی بیناسازی هەولێر تا ئەو کاتە نموونەکان لە لای خۆی دەهێڵێتەوە کە بە پێویستی دەزانێت، وە ئەگەر ئەو لایەنەی داوای پشکنینی کردووەو نموونەکانی بۆ پشکنین هێناوە داوای گەڕاندنەوەی نموونەکانی بکات ئەوا دەبێت سەردانی تاقیگە بکات بە ماوەیەک کە لە (١٠) ڕۆژ زیاتر نەبێت لە دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی، بە پێچەوانەوە ئەو مافەی نامێنێت.

4.      تاقیگە پابەندە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پارستنی نموونەکان بە درێژایی ئەو کاتەی لەلای دەمێنێتەوە.

5.      ئەگەر نموونەکان تێکچوون وە یان شکان پێش ئەنجامدانی پشکنینەکان، ئەوا دەبێت ئەو لایەنەی داوای پشکنینی کردووە هەڵبستێت بە دابین کردنی نموونەیەکی تر (نموونەی لە جیاتی) هاوشێوەی نموونە بنەڕەتییەکەو دەبێت لە لایەن تاقیگە پەسەند بکرێت.

ڕێنماییەکانی وەرگرتنی نموونەکانی پشکنین

1.   تێکەڵەی جۆری (A,B...هتد)، بەردی شکاو وە چەگڵی شکاو:-

هەروەک لە گشتاندنی ژمارە (١٠٠٨٦) لە ڕێکەوتی ( ١٠/١١/٢٠١٣) ی وەزارەتمان و ڕێنمایی ژمارە (١٣١٥٤) لە ڕێکەوتی (٢/١٠/٢٠١٣) ی پارێزگای هەولێردا هاتووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە ڕێگا سەرەکییەکان و پڕۆژە ستراتیژییەکان:

لە (١٥٠٠) م٣ ی یەکەم نموونەیەک وەردەگیرێت بە شێوەی کوالیتی کۆنترۆل (واتە دەبێت ستافی تاقیگە نموونەکە وەربگرێت) وسەرجەم پشکنینەکانی وەک (بێژینگ کردن، سنوورەکانی شلی و پلاستیکی، CBR، گەورەترین چڕی ووشکی، ڕێژەی شێی نموونەیی.....هتد) بۆ ئەنجام دەدرێت ئەگەر دەرچوو دەست دەکرێت بە ڕاخستنی کەرەستە دەرچووەکەو وەرگرتنی خاڵەکانی پەستانەوە کە بۆ هەر (١٠٠٠م٢)  یەک خاڵی پەستانەوە وەردەگیرێت هاوکات لەگەڵ خاڵەکانی پەستانەوە لە (١٥٠٠م٣) ی دووەم نموونەیەکی تری کۆنترۆل وەردەگیرێتەوە (بە مەرجێک بەلای کەمی وێستگەیەک یان زیاتر ڕاخرابێت)  ئەوجارە تەنها پشکنینەکانی ( بێژینگ کردن و سنوورەکانی شلی و پلاستیکی) بۆ ئەنجام دەدرێت ئەگەر دەرچوو دەست دەکرێت بە ڕاخستنی کەرەستە دەرچووەکەو وەرگرتنی خاڵەکانی پەستانەوە کە بە هەمان شێوە بۆ هەر (١٠٠٠) م٢ خاڵێکی پەستانەوە وەردەگیرێت.

بۆ ڕێگا لاوەکییەکان و کۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکەکان و ڕێگای لاوەکی گوندەکان:

تەنها بۆ (١٥٠٠) م٣ یەکەم ئەم کارە ئەنجام دەدرێت بۆ دووبارە کردنەوەی لە دەسەڵاتی ئەندازیاری سەرپەرشتیار و سەرۆکی بەشی تەکنیکی فەرمانگەی سەرپەرشتیاری پەیوەندیدار دەبێت.

تێبینی:-

ئەگەر کەرەستە وەرگیراوەکە (تێکەڵەکە یان بەردە شکاوەکە)  دەرنەچوو  جارێکی دیکە دەتوانرێت نموونەی تر وەربگیرێتەوە (بە شێوەی کوالیتی کۆنترۆل) و هەمان پشکنینەکانی بۆ ئەنجام بدرێتەوە بەڵام ئەگەر بۆ جاری دووەم دەرنەچوو  دەبێت کاری هەڵگرتن و فڕێ دانی بۆ ئەنجام بدرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری تاقیگە نموونەیەکی دیکە لە هەمان سەرچاوە یان سەرچاوەیەکی تر دەهێنرێتەوە بە هەمان شیوە تا دەردەچێت.

سەبارەت بە پشکنینی خاڵەکانی پەستانەوە بۆ هەر (١٠٠٠م٢) خاڵێکی پەستانەوە وەردەگیرێت ئەگەر دەرنەچوو دەتوانرێت دووبارە و سێ بارە پشکنین ئەنجام بدرێتەوە ئەگەر بۆ جاری سێیەم دەرنەچوو ئەوا یەک جار کاری خەرماشە کردن ئەنجام دەدرێت دوای پەستانەوەی دوو جاری تر دەتوانرێت پشکنینی خاڵی پەستانەوەی بۆ ئەنجام بدرێت ئەگەر هەر دەرنەچوو دەبێت چینەکە لاببرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری تاقیگە ئنجا کەرەستەی تر کەرەستەی تر بهێنرێت بەهەمان شێوە پشکنینەکانی بۆ ئەنجام بدرێتەوە.

تێبینی:-

ئەگەر چەگڵی شکاو یان بەردی شکاو بە فاریشە فەرش کرابوو ڕێگا نادرێت بە خەرماشە کردن بەلکو دەتوانرێت بۆ جاری چوارەمیش پشکنینی خاڵی پەستانەوە ئەنجام بدرێت بەڵام ئەگەر بۆ جاری چوارەم دەرنەچوو دەبێت چینەکە هەڵبگیرێت و فڕێ بدرێت بە ئامەدەبوونی نوێنەری تاقیگە.

2.      کارەکانی ئەسفەلت:

آ- دیزاینی هاوکێشەی ئەسفەلت:-

- بەر لە دەست پێکردنی کارەکە بە ماوەی (٣٠) ڕۆژ پێویستە کەرەستە سەرەتاییەکان ( قیڕی شل و چەوو لم) بهێنرێت بۆ تاقیگە بە مەبەستی داواکردنی ئەنجامدانی هاوکێشەکە.
- دەبێت کەرەستەکان بە ناو کارگە تێپەڕ بن واتە دەبێت لە (Hot Bin) وەربگیرێن و نابێت لە (Stock pile) ەکان وەربگیرێن.
- ئەگەر هەموو کەرەستەکان لە پشکنین دەرچوون ئنجا دەچێتە قۆناغی دروست کردنی هاوکێشە.
- لە کاتی دەرنەچوونی کەرەستەکان یان یەکێک لە کەرەستەکان، تاقیگە لایەنی پەیوەندیدار (سەرپەرشتیار) ئاگادار دەکاتەوە بە مەبەستی هێنانەوەی کەرەستەی نوێ، پێویستە کەرەستەی نوێ لە ماوەی (٣-٥) ڕۆژ بگاتە تاقیگە بە مەباستی دووبارە ئەنجامدانەوەی پشکنین

تێبینی:-

ئەگەر کەرەستەی نوێ لە ماوەی (٣-٥) ڕۆژ نەگاتە تاقیگە ئەوا هەموو کەرەستە دەرچووەکانیش فەرامۆش دەکرێت و دەبێت سەر لە نوێ کەرەستەی تر بهێنێت بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی پشکنینەکان و دروستکردنی هاوکێشە.


    ب- گیراوەی ئەسفەلت:-

- ڕۆژانە بەلای کەمی نموونەیەک یان زیاتر لە دوای ڕاخستنی قیڕەکە (لە دوای فاریشە) بۆ هەر ڕۆژێکی کارکردن دەهێنرێت بۆتاقیگە وە وێستگەکەی بە شێوەیەکی ڕاست و ڕوون دیاری دەکرێت.
- لە کاتی دەرنەچوونی گیراوەکە بۆ دڵنیا بوونەوە دەتوانرێت دوو نموونەی دیکەی هەڵکەندن (٤٠X٤٠) سم لە هەمان وێستگە وەربگیريتەوە.

ج- کۆڕی ئەسفەلت:-

 - بە لای کەمی دوو کۆڕ وەدەگیرێت بۆ هەر (١٠٠٠) م.د ئەگەر پانی ڕێگاکە (٧،٥) م بێت بەدەر لەوە بۆ هەر (٧٥٠٠) م٢ دوو کۆڕ وەردەگیرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێژەی پەستانەوەو ئەستووری چینی قیڕە ڕاخراوەکە.
- دەبێت ويستگەکان بە شێوەیەکی ڕێک و ڕوون دیاری بکرێت وە هەمان ئەو وێستگانە بن کە نموونەی گیراوەی ڕۆژانەی لێ وەرگیراوەو پشکنینی لێ ئەنجام دراوە بە مەبەستی دابەش کردنی چڕی كۆڕەکان بەسەر چڕی نموونە وەرگیراوەکانی گیراوەی ڕۆژانە.
لە کاتی دەرنەچوونی کۆڕەکان بۆ دڵنیا بوونەوە دەتوانرێت دوو کۆڕی دی لە نزیک کۆڕە دەرنەچووەکان وەربگیرێن، وە دە بێت نموونەیەکی هەڵکەندن (٤٠X٤٠) سم لە نزیک کۆڕەکان وەبگیرێت بەمەبستی دەرهێنانی چڕی و دابەشکردنی چڕی کۆڕەکان بەسەریاندا.

فۆرمەکانی پشکنین:-

  1. Hardened Concrete
  2. Concrete Materials
  3. Masonry Units
  4. (Finishing Materials (Building
  5. (Concrete Works (Roads
  6. (Soil Works (Roads
  7. Asphalt Concrete Materials
  8. Asphalt Concrete Pavement
  9. Design of Job Mix Formula
  10. Polythyline Pipe

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە