دەستکێشی زیرەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆبۆت

gant connecte

گەرچی ئامێرە ڕۆبۆتیەکان دەتوانن یارمەتی گەردونناسان بدەن بۆ گەڕان بەسەر هەسارەی تردا، کۆنتڕۆڵکردنیان لە کاتێکدا جلی ناو کەشتی ئاسمانیان لەبەردایە قورسە. بەم بیرۆکەیەوە Astronaut Smart Glove دروستکراوە، کە دەسکێشێکی زیرەک و هەستیارە.



کێشە هەر تەنها ئەوە نییە کە دەستکێشەکانی بۆشایی ئاسمان پەنجەی زۆر گەورەیان هەیە، بەڵکو جوڵاندنی پەنجە تێیاندا قورسیشە بۆیە ئاسان نییە بە دەسک ڕۆبۆتێک کۆنتڕۆڵبکەن. دیزاینکراو لەلایەن گروپی Ntention، ئەم دەستکێشە هەسپێکەری تێدایە کە سەرنجی جوڵەی زۆر وردی پەنجە و دەست دەدات و وەک فەرمان دەیانگەیەنێت بە ڕۆبۆتەکە.

زانایان لە سەنتەرێکی توێژینەوەی NASAوە سەرنجیان بە تەکنەلۆجیاکە ڕاکێشرا و لە دورگەیەک لە جەمسەرەکان تاقیان کردەوە و توانیان بە سەرکەوتووی کۆنتڕۆڵی ڕۆبۆتی فڕیو بکەن لە تەواوی جلی-بۆشایی-ئاسماندا.

ستافی Ntention لە خوێندکارانی زانکۆی نەرویجی زانست و تەکنەلۆجیا پێکهاتوون، لە بوواری جیاوە. لەگەڵ NASA، هاوکاری تر بوونیان هەیە لە پەرەپێدانی تەکنەلۆجیاکە وەک Mars Institute، SETI Institute، و Collins Aerospace.

سەرچاوە : Norwegian SciTech News, Mars Institute

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە