شەربەتی تووتڕک پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

depositphotos 236149614 stock photo wild red lingonberry cowberry eurasian

ئەگەر کێشەی پەستانی خوێنت هەیە، لەوانەیە باشتر وابێت تووتڕک بکەیتە ناو لیستی خواردنەکانتەوە. چونکە لەم لێۆڵینەوەیەی لە زانکۆی Helensinki کراوە، شەربەتی ئەم جۆرە تووە پەستانی خوێنی مشکەکانی تاقیگەیان نزم کردۆتەوە.



سەرەتا، ئەوە زانراوە کە تووەکان بە گشتی لە نەخۆشیەکانی دڵ دوورت دەخەنەوە، بەڵام توێژەرانی زانکۆکە هاتن و سێ جۆری توویان کرد بە شەربەت و هەریەکەیان دا بە گروپی جیاواز لە مشک کە پەستانی خوێنیان بەرزبوو.

دوای دە هەفتە لە دەرخواردانی ئەم شەربەتانە لە جیاتی ئاو، تێبینی کرا کە تووتڕک تاکە جۆربوو کە پەستانی خوێنی مشکەکانی کەمدەکردەوە. گومان نییە لە ئەوەی کە ئەم دۆزینەوانە پێویستیان بە بەڵگە دەبێت لە ڕێگەی توێژینەوەیەک لەسەر کەسانێکی تەندروست کە پەستانی خوێنیان بەرزە.

لە کۆتاشدا پێویستە ئاماژە بدرێت کە ئەم تووە تەنها دەبێت ببێت بە بەشێک لە خۆراکی کەسەکە نەک لەجیاتی دەرمان بەکاربهێندرێت.

سەرچاوە : University of Helsinki

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە