کۆمپانیای تۆیۆتا شارێکی داهاتوویانە بنیاتدەنێت

157844466883

70 هێکتار زەوی لەلایەن Toyotaوە پاککدەکرێتەوە لەژێر سێبەری چیای Fuji و ئامانجی ئەوەیە دەسپێبکات بە بنیاتنان و تاقیکردنەوەی شارێکی داهاتووییانە و وزە وەرگر لە هایدرۆجین کە پڕبێت لە ئۆتۆمۆبێلی خودکار و ڕۆبۆت و ئامێری تری تەکنەلۆجیا بەرز. Woven City وەک شوێنێک بۆ هەموو جۆرە تەکنەلۆجیاکان دروستدەکرێت و لەوانەیە ببێت بە داهاتووییترین شوێن بۆ ژیان.



ئەم پڕۆژەیە لە 2021 دەستدەکات بە جێگرتن و لەسەر تۆڕێکی ڕێگا دروستدەکرێت کە ترافیک جیادەکاتەوە بۆ ئامێری خود-لێخوڕیو، پیادە، وە سکۆتەر و پاسکیل و سکەیتبۆرد. دیارە کە ڕێگاکانی ئێستا تێکەڵن و هەر ئۆتۆمبێلێک لە خێراییەک دەڕوات، بەڵام ئامانج لە دیزاینی ڕێگاکان لەم پڕۆژەیەدا ئەوەیە لە بەشی جیاواز هەبێت بۆ هەر جۆری ئامێر و ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەوەی ئەزموونێکی سەلامەتتر و باشتر پێشکەشبکرێت بە هەمووان.

هەموو ئۆتۆمۆبێلە خودکارەکان بە هایدرۆجین کاردەکەن، کە ئەمەش بڕیاری تۆیۆتایە و بە چارەسەرێکی داهاتووییانەی دەزانێت. گەرچی ڕەخنە لەسەر ئەم جۆری وزەیە زۆرە چونکە سەختە بۆ گواستنەوە و هەڵگرتن، ئەگەری تەقینەوەشی لەگەڵدایە. لەوانەیە وەرگرتنی وزە لە پاتری شەحنکراوەوە باشتربێت بەڵام هەم کۆمپانیاکە و هەم وڵاتەکانی کۆریا و یابان بە سەرسەختی پاڵپشتی هایدرۆجینن.

شایەنی باسکردنیشە کە دیزاینی شارەکە لەلایەن BIGەوە دەکرێت، کە کۆمپانیایەکی ناودارن و پڕۆژەکانیان زۆرە. لە بنیاتناندا تەختەی خۆڕاگر بەکاردەهێنن و بەپێی نەریتی یابانی ڕێکیاندەخەن. هەموو سەقفێکیش لەوحی وزە-خۆریی لێدادەنرێت و هەوڵدەدرێت هەموو خانوویەک دیمەنی چیاکەی بخرێتە بەرچاو.

هەروەها شارەکە سیستەمی ئاو-پاککردنەوە و هایدرۆجین هەلگرتن لەژێر زەوی هەڵدەگرێت. هەر لەئەوێش سیستەمێک هەیە بۆ ڕۆبۆتی بچووک کە پۆستە و نامە بگوازنەوە لەنێوان خانووەکاندا. کۆمپانیاکە پلانی ئەوەیە هەموو جۆرە تەکنەلۆجیایەک لەم شارە تاقیبکاتەوە، تەنەکەی خۆڵ کە خۆی پیسیەکان فڕێدەدات، ڕۆبۆت بۆ پێشکەشکردنی خواردن (بەداخەوە ڕیکلامیش)، ئامێری چاودێری تەندروستی و چەدەهای تر.

سەرچاوە : Toyota

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە