خانوویەکی بچووکی فەڕەنسی تر

download

تازەترین خانووی بچووکی Optinid واز لە سەقفی جووڵاوی مۆدێلەکەی پێشتر دەهێنێت و ژوورێکی نووستنی تر زیادکراوە بۆ ئەوەی دڵنیابن کە جێگای خێزانێکی سێ ئەندامی دەبێتەوە و لەهەمانکاتتدا ڕەچاوی یاساکانی وڵاتەکەیان کردووە لە ڕاکێشان و گواستنەوەی خانووی بچووک.



بەناوی Sebastien & Geraldine و بنیاتنراو لەسەر تڕێلەیەکی دەبڵ-ئاکسلە، خانووەکە 6م درێژ و 2.55م پانە. بەشی دەرەوەی بە douglas fir تەواوکراوە لەگەڵ polycarbonate، و قەپاتکردنی بە جلوبەرگی دووبارە بەکارهێنراوە کراوە.

لەکاتی چوونە ناوەوە بە ژووری دانیشت پێشوازیت لێدەکرێت کە قەنەفەیەکی تێدایە و جێی شتومەک هەڵگرتن لەژێریەتی، تەپڵەکێکی نانخواردنیش هەیە کە دەکرێت کۆبکرێتەوە. مەتبەخەکە فراوانە بەڵام وەک خانووە بچووکە فەڕەنسیەکانی تر سادەیە و فڕن و قاپشۆری تێدا نییە.

دوو ژووری نووستن هەیە لە خانووەکەدا، وەک پێشتر وتمان، و بە قادرمەیەک دەگەیت پێی (کە ئەمیش جێی شتومەک هەڵگرتنی تێدایە). ژووری سەرەکی بۆ خاوەنەکانە و ژوورەکەی تریشیان بۆ مناڵەکەیانە.

سەرچاوە : Optinid

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە