دەزگایەکی تیمارکردن لە ئوگاندا

1

Mount Sinai Kyabirwa Surgical Facility پڕۆژەیەکی زۆر نایابە لە Uganda کە چارەسەری پزیشکی زۆر پێویست دابیندەکات بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە، ئەمەش پێشتر بە ئاسانی دەستنەدەکەوت. دیزاینکراو لەلایەن Kliment Halsband Architects، ئەم دەزگایە تەکنەلۆجیای وزەی سەربەخۆ بەکاردەهێنێت، کە پێکهاتووە لە لەوحی وزە-خۆر و سیستەمی کۆکردنەوەی باران.



پڕۆژەکە دەکەوێتە گوندی Kyabirwa و کۆمپانیاکە پێیوایە بیناکە وەک مۆدێلێک، کە وا دیزاینکراوە ئاسان بنیاتبنرێت، دەکرێت لە شوێنی کەم دەرامەتی تردا بنیاتبنرێت.

لەبەر ئەوەی شوێنەکە ئاو بە پێی پێویست، کارەبای بەردەوام، ئەنتەرنێت، و دەزگای باشی تێدا نەبوو، کۆمپانیاکە دەبوایە بە شێوەیەکی جیاواز کاربکات. بۆ کارەبا، سەقفێکی گەورەیان بنیاتنا کە لەوحی وزە-خۆرت لەسەر بوو، پاتریشیان بۆ دانا. بۆ ئەنتەرنێت، دەبوایە 32 کیلۆمەتر لە کێبڵ ڕابکێشرێت لە ژێر زەویەوە بۆ ئەوەی دکتۆرەکان بتوانن ڕاوێژ بکەن لەگەڵ دکتۆرانی نیویۆرک.

ئاوی بیر و ئەوەی هێنراوە لە شارۆچکە نزیکەکان لە تەنکی گەورەدا هەڵگیراوە و پاککدەکرێتەوە. ئاوی بارانیش کۆدەکرێتەوە بۆ ئاودێری باخەکان و پاککردنەوەی تەوالێتەکان. هەروەها ناوەوەی بیناکە تەنها بە بای ناوچەکە ساردەکرێتەوە، بەڵام ئەمە ژوورەکانی نەشتەرگەری ناگرێتەوە، چونکە ئەوان پێویستیان بە پلەی گەرمی دیاریکراوە و بۆ ئەوەش ئامێر.

سەرچوە : Kliment Halsband Architects

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە