بنیاتنانی تاوەری تازە لە چین

2019 08 05 bbcbae9c6f494e30bfb9d5230283e9ca

RMJM ئەو کۆمپانیایەیە کە لە پشتی بەرزترین تاوەری ئەوروپاوەیە لە ئێستادا، ئەویش Lakhta Centerە. لەم دواییانەدا هەڵبژێردراوە بۆ بنیاتنانی پڕۆژەیەکی جیاواز لە چین بە ناوی Xiangjiang Gate، کە بەرزیەکەی دەگاتە 177م و پێکدێت لە توو تاوەری پێچخواردوو کە لە ناوەڕاستیاندا بەیەک دەگەن.



دیزاینی RMJM بۆ پڕۆژەکە لە دوای پێشبڕکێیەکی تەلارسازیی دیاریکرا و لە دوای تەواوبوونی دەبێتە مۆنومێنتێک و سەنتەرێکی زانیاری بۆ گەشتیاران بە دیمەنی پانۆراماییەوە. پێکهاتەکەی دوو بەشی جیاوازە کە بەیەک دەگەن و پێچدەخۆن لەگەڵ بەرزبوونەوەیان. بیرۆکەکەش باشترە بە وشەی کۆمپانیاکە خۆیان ڕوونبکرێتەوە.

"بیرۆکەکەمان پەیوەندیەکی پتەوی هەیە لەگەڵ مێژووی شارەکە. Hangyang شارێکە کە تێیدا کۆن و تازە، کولتور و مۆدێرن یەکدەگرن لە زۆر ڕووەوە. ئەم تاوەرانە وەک هێمایەکن بۆ ناخی مرۆڤایەتی، کە ئەویش ئاگرە. ئەمە لە مێژووی کۆنی ئاینی ناوچەکەوە وەرگیراوە، وەک دەوترێت کە یەمەم شاربوو نیشانەی خواوەندی ئاگر وەربگرێت. هەروەها کە کە بە سەراوقن سەیری بکەیت لە باڵندەیەکی فڕیو دەچێت، ئەمەش لە شیعری کۆنی چینیەوە وەرگیراوە کە شارەکە بە پەناگەیەک بۆ باڵندە باسدەکەن لە کاتی سەرمای زستاندا."

زانیاری کەمە لە ئێستادا و کاتی پێشبینیکراو بۆ تەواوبوونی نەزانراوە بەڵام ئەوە دەوترێت کە پڕۆژەکە بەشێکە لە پەرەپێدانێکی گەورەتر کە پڕۆژەی تریش لەخۆدەگرێت وەک شاری یاری و ئۆفیس.

سەرچاوە : RMJM

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە