باخچە ئاسمانیەکان لە Sky Green

2019 1203 14a0991ej00q1y0d2007uc200mq0106g00mq0106

کۆمپانیای WOHA سەرنجیڕاکێشا لە 2018 بە Kampung Admiralty کە جێی نیشتەجێبوونبوو بۆ خانەنشینان و براوەی خەڵاتبوو، ئێستاش بە پڕۆژەیەکی سەوز (ڕووەک و سەوزایی تێیدا زۆرە) گەڕاوەتەوە. بە ناوی Sky Green، پڕۆژەکە ژمارەیەکی زۆر درەخت و ڕووەکی تێدایە و دانیشتوانی دەتوانن لە باخچەکانیدا میشیان لابەن لەسەر ژاوەژاوی شارەکە.



Sky Green دەکەوێتە Taiwan و پێکدێت لە دوو تاوەری نیشتەجێبوونی 26 نهۆمی کە دەگەنە بەرزی 104.4م، وە 182 ئەپارتمێنت لەخۆدەگرێت. تاوەرەکان دەکەونە دوو زەوی لە ناوچەیەکی چڕدا و نهۆمەکانی خوارەوەیان کراون بە فرۆشگا.

تاوەرێکیان لە ڕووی دەرەوەیدا بەڵەکۆنەی بچووکی تێدایە کە درەختی تێدا نێژراوە، لە کاتێکدا تاوەرەکەی تر ئامادەکراوە بۆ ئەو ڕووەکانەی کە خۆیان بە هەمووشتێکەوە دەبەستن، پلانیش وایە لەگەڵ کاتدا هەموو بیناکە بگرنەوە. ئەم باخچانەش لە هەر پێنج نهۆمێکدا دانراون و ئارامیەک دەبەخشن بە نیشتەجێبووان. لە هەمانکاتیشدا دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکیش دەبەخشن بە بیناکە.

پڕۆژەکە لە سەرەتای 2014 دیزاینکرا و لە 2015 بنیاتنرا. هەروەها تێچووەکەی گەیشتە 114 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، گەرچی زانیاری لەسەر نرخی ئەپارتمێنتەکان نییە. کۆمپانیاکەش، WOHA، کردوویانە بە ئەرکی خۆیان کە شارە سەرەکیەکانی جیهان سەوز-بکەنەوە و لە 2016 کتێبێکیان لەسەر باباتەکە بڵاوکردەوە.

سەەچاوە : WOHA

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە