پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چین لەلایەن ZHA

download

کار هێشتا بەردەوامە لەسەر پڕۆژەیەکی گەورە و تازەی Zaha Hadid Architects لە چێنگدو، سەر بە چین. کاتێک تەواوکرا ئەم "دورگەی ئەسپی یەکشاخە (Unicorn Island)،" وەک ناویان لێناوە، دەبێتە جێگایەک بۆ کارکردن و نیشتەجێبوونی کۆمپانیا تازە سەرهەڵهاتووەکانی چین و هەموو جیهان.



ئەو کۆمپانیایانەی تازە سەرهەڵدێنن و نرخیان لە بلیۆنێک دۆلار زیاترە ناویان لێدەنرێت ئەسپی یەکشاخ لێدەنێن چونکە وەک شتێکی خەیاڵیە و پڕۆژەکەش لەبەر ئەم هۆیە پێی دەوترێت دورگەی ئەسپی یەکشاخە. لە ڕووبەردا پڕۆژەکە دەگاتە 67 هێکتار زەوی و 70,000 نیشتەجێبوو دەگرێتە خۆی لە توێژەرەوە، ستافی ئۆفیس، نیشتەجێبوو و سەردانکاران. هەروەها دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەیەکی گەورەتر کە پەرە بە ناوچەکە دەدات بۆ بیزنس و جێی نیشتەجێبوون بۆ تەکنەلجۆیا و توێژینەوە.

پلانی پڕۆژەکە پێکدێت لە کۆمەڵێک بینا بە بەرزی جیاواز کە بە دەوری پلازا و مێترۆیەکدا بنیاتنراون. یەکەمین بینا وا تەواودەکرێت و دەبێت بە سەنتەرێکی پێشکەشکردن و کۆنفڕانس کە سەقفێکی شووشەیی هەیە. ڕێکخستنەکان لەلایەن Ramboll Dreiseitl دەکرێت و سەرنجی دەخرێتە سەر بۆ ئەوەی بە ئاسانی هاتوچۆی تێدا بکرێت بە پیادە و پاسکیل.

هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت کە پڕۆژەکە چەند سیستەمێک لەخۆدەگرێت بۆ ئاسانکردنی و باشترکردنی ژیانی نیشتەجێبووانیان. لە ناو زەوی پارکە تازەکاندا کە نزیکە لە دەریاچەی Xing Long، سیستەمی بەڕێوەبردنی ئاوی سروشتی دادەنرێت، وە هەروەها داهێنانیش دەکرێت لە تەکنەلۆجیای کشتوکاڵیدا بۆ ئەوەی نیشتەجێبووان بەرهەمی تازەی ناوچەکەیان بەدەستبگات.

سەرچاوە : Zaha Hadid Architects

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە