LOHA خانوو بۆ بێماڵان بنیاتدەنێت

1242562fwf

لە لۆس ئانجلۆس، ئەمەریکا، LOHA خانووی سەلامەت و هەرزانیان بنیاتناوە بۆ ئەو کەسانەی ماڵیان نییە. بە ناوی MLK1101 Supportive Housing، پڕۆژەکە هەروەها چەند دیزاینێکی وزە-پارێزی تێدەکەوێت وەک گەرمکردنەوەی ئاو بە وزەی خۆر و گرنگیدان بە ڕووناکی سروشتی و هەوای دەرەکی.



پڕۆژەکە لەلایەن Clifford Beers Housing بەبنیاتنان گەیەندراوە و دەکەوێتە باشووری لۆس ئانجلۆس لە زەویەک کە بەکارنەهێنراوبوو. ڕووبەرە گشتیەکەی دەگاتە 3,158 مەتر دووجا و پێکدێت لە بینایەکی گەورەی شێوە ئێڵ (L)ی 4 نهۆم کە جێگاکانی نیشتەجێبوونی تێدایە، ئەمە بێجگە لە بینایەکی بچووکتر کە ژووری تێدایە بۆ پێداویستیە گشتەکان و هاوبەشەکان.

یەکەکانی نیشتەجێبوون لەناو پڕۆژەکەدا قەبارەیان لە یەک ژووری نووستنەوە تا سێ ژووریی تێدایە، و گشتی یەکەکان 26ن لە ژمارەدا و خزمەتی بێماڵان و کەمدەرامەتان دەکەن. هەر یەکەیەک ژووری چێشتلێنان، دانیشتن، وە تەوالێت و گەرماوی خۆی تێدایە. هەروەها نیشتەجێبووان هاندەدرێن بۆ بەکارهێنانی بینای دووەم (وەک پێشتر وتمان) کە جێگا و وانەی چێشت لێنانی تێدایە، وە جێگایەکیشە بۆ کۆبوونەوەی هەمووان.

لەگەڵ ئەوانەشدا لە دەرەوە باخچەیەک هەیە بۆ گەشەکردنی میوە و سەوزە، ئەمە لەگەڵ سەر سەقفێکی پڕ سەوزایی لەسەر بینا بچووکەکەیان.

کۆمپانیاکەش خۆیان دەڵێن کە تازەترین تەکنەلۆجیا و شێوازی بیرکردنەوەیان برکارهێناوە بە بەرپرسیارانە بەرامبەر ژینگەکە و بیناکەش LEED Goldی وەرگرتووە و تایبەتمەندیەکانی گەرمکردنەوە و فێنککەرەوەی کارامە، گەرمکردنەوەی ئاو بە وزەی خۆر، شەحنکردنەوەی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی (گەرچی پێموایە ئەوەندە کەمدەرامەت نین ئەگەر ئۆتۆمۆبێلی کارەباییان هەبێت)، و پارک بۆ پاسکیل لەخۆدەگرێت.

سەرچاوە : LOHA

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە