بچووکترین پرینتەر لە جیهانا

274 5e10451b5d6d3 md

لە جیهاندا بەکارهێنانی زۆر زیاتر هەیە بۆ پرینتەرەکان وەک لە دەرکردنی کاغەزێکی A4، هەر لەبەر ئەمەشە کە کۆمپانیای The God Things هەستاوە بە دروستکردنی PrinCube، کە بە قسەی خۆیان بچووکترین پرینتری سەفەری ڕەنگییە.



بەڵام ئامێرەکە بە تەنیا کارناکات، چونکە لە ڕێی وایفای پەیوەندی بە بەرنامەکەیەوە دەکات کە لەسەر موبایل، یاخود کۆمپیوتەری بەکارهێنەرەکەیە. بە بەکارهێنانی ئەو بەرنامەیە، بەکارهێنەر دەتوانێت تێکستی ڕەنگاوڕەنگ، یاخود وێنە و جۆری تری گرافیک، دروستبکات و ئەمانەش دەنێردرێن بۆ میمۆری پرینتەرەکە بە وایفایەکە.

کاتێک لەسەر ڕوویەکی ساف دایدەنێیت، ئامێرەکە دەتپێدەکات بە پرینتکردنی داواکراوەکە لە کاتێکدا بەکارهێنەر بە ئاسۆیی ئامێرەکە دەیجوڵێنێت لەگەڵیدا. هەندێک فێرکاری هەیە بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە پرینتکردنی وێنە و گرافیکی گەورەتر یاخود تێکستی دوورودرێژ .

بە پێی دروستکەرەکانی، ئامێرەکە بە دوو کاتژمێر شەحنکردنەوەی پاتریە 900-mAhەکەی بەرگەی 6 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت. کێشی هەموو ئامێرەکە 160 گرامە بە حبرەکەشیەوە و کەڤەرێکی هەیە بۆ پاراستنی لەکاتی دانانی لە جانتا و گیرفاندا.

ئەگەر ویستت هەبێت لە ئامێرەکە، دەتوانی پاڵپشتی بکەیت لە هەڵمەتەکەیاندا. ئەگەریش بە 109 دۆلاری ئەمەریکی پاڵپشتی لە پرۆژەکە بکەیت، ئامێرێکت وەردەگریت لە کاتی بڵاوبوونەوەی، لە کاتێکدا ئەگەر دواتر بیکڕیت نرخی 199 دۆلار دەبێت لە بازاڕەکاندا.

سەرچاوە : Indiegogo

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە