ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە مارەوە بڵاوبۆتەوە

mcms

توێژینەوەیەکی تازە لە Journal of Medical Virology یەکەمین ئەنجامی کارەکانیان ڕاگەیاندووە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. لێکۆڵینەوەکە پێشنیاردەکات کە ئەم ڤایرۆسە تازەیە ئەگەری زۆرە لە کۆمەڵێک مارەوە هاتبێت کە لە Wuhan دەفرۆشران لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەدا.



زۆربەی نەخۆشیە ڤایرۆسەکانی کە بڵاوبوونەوە بەناو مرۆڤدا سەرەتا لە ئاژەڵەوە دەستپێیانکردووە. ئەم جۆرە ڤایرۆسانە دوای گەشەیان لە ئاژەڵدا ماددە بۆماوەییەکانیان تایبەتمەندی تری تێدەکەوێت کە دەهێڵێت بچنە ناو جەستەی مرۆڤیش. دوو جۆرەکەی پێشتری کۆرۆناڤایرۆس، بە ناوی SARS و MERS، پێشبینیکراوە کە سەرەتا لە شەمشەمەکوێرەوە سەریانهەڵداوە.

ئەم جۆرە تازەیەی ڤایرۆسەکە کە بڵاوبۆتەوە ناوی 2019-nCoVی لێنراوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی. وەک وتمان، پێشبینی دەکرێت لە Wuhan لە چین سەریان هەڵدابێت لە بازاڕێکی ئاژەڵاندا. تیمێکی چینی لە توێژەران ئەم زانیاریانەیان کۆکردۆتەوە و پێیان وایە ڤایرۆسەکە تێکەڵەیەکە لە جۆرەکانی پێشوو لەگەڵ جۆرێکی تازە و نەناسراو.

لەگەڵ قوڵبوونەوەیان لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر کۆدە پڕۆتینیەکان کە ڤایرۆسەکە بەکاریاندەهێنێت، بۆچوونیان گەیشتە ئەوەی لە ڤایرۆسەکە لە مار سەریهەڵداوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. سێ زانای تر پێداچوونەوەیەکیان لەسەر ئەم توێژینەوەیە کرد و پێیان وابوو کە ئەگەری زۆرە بەڵام هێشتا دوورە لە دڵنیایی.

سەرچاوە : Wiley

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە