تاوەری تەختەیی

download

PLP Architects تاوەرێکی سەرنجڕاکێشی 177 ملیۆن دۆلاریی دیزاینکردووە لە تەختەی timber و لە Rotterdam بنیاتدەنرێت. پڕۆژەکە ناوی (Tree House)ە و بەرزییەکەی دەگاتە 140 مەتر.



وەک هەندێک پڕۆژەی تر، لە دوای پێشبڕکێیەکی تەلارسازیی کۆمپانیاکە بەکرێگیرا بۆ کارەکە. بە ڕووکارە شووشەییەکەی کە بەڵەکۆنە درێژی تێدایە لەگەڵ قادرمە، بیناکە لە تەنیشت وێستگەی گواستنەوەی ناوچەکە بنیاتدەنرێت و ناوەند و بناغەکەی لە کۆنکرێتە، واتا بەتەواوی تەختەیی نییە و تێکەڵە.

بەشەکانی سەرەوەی پڕۆژەکە 275 ئەپارتمێنتی تێدایە و 185یان بۆ بەکرێگرتنی تایبەتن. لە خوار ئەمەوە 15,000 مەتر دووجا لە جێگای ئۆفیس هەیە کە گرینگی بە کۆمپانیاکانی داهێنان و تەکنەلۆجیا دەدات. هەروەها نهۆمی حەوتەم ڕێستۆرانتێکی تێدایە کە ڕووی لە سەوزایی و باخاتە. لە نهۆمی زەمینیش فرۆشگا و کافێ و جێگای پێشکەشکاریی هەیە.

لەگەڵ ئەمانەشدا بیناکە کەرەستەی دووبارە بەکارهاتوو کارپێدەکات و بەلەکۆنەکانی و سەقفەکەی سەوزایی تێدا دەبێت. ئاوی بارانیش کۆدەکرێتەوە و بەکاردێت.

بنیاتنان لە ساڵی 2021دا دەستپێدەکات و پێشبینیدەکرێت لە 2024 تەواوبێت.

سەرچاوە : PLP Architecture

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە