ئوتێلێک لەسەر ئاو

 

arctic bath winter top view photo anders blomqvist

لە کۆتاییدا لە سوید The Arctic Bath کرایەوە، کە ئوتێلێکە شێوەیەکی بازنەیی هەیە و لەسەر ڕووباری Lule وەستاوە. ئەم پڕۆژەیە زۆر تایبەتمەندی هەیە و ڕازاوە و نەخشێندراوە بە ڕێستۆرانت و spa، وە جێگەیەکیش بۆ خۆهەڵدانە ناو ئاوە ساردەکەی ڕووبارەکەوە، ئەگەر بتوانیت بەرگەی بگریت.



ئەم بینا بازنەییە، کە شێوەی لە دۆنەتێک دەچێت، لە هاویندا سەر ئاوەکە دەکەوێت دەکەوێت بەڵام لە زستانە بێبەزەییەکانی ناوچەکەدا دەیبەستێت لەگەڵ ڕووبارەکەدا. لە کەنارەکەوە بە پردێک دەگەیت بە پڕۆژەکە و لە ناوەندیدا حەوزێک هەیە بۆ خۆهەڵدانە ناو ئاوەکە (بۆ ئازاکان).

بێجگە لە ئەمە سێ ساونا، ژوورێکی spa بۆ چارەسەرکردن، گەرماوی گەرم، وە ڕێستۆرانتێکی تێدایە، کە خواردنی پەیداکراو لە ناوچەکە پێشکەشدەکەن. چالاکیش هەیە وەکو خلیسکێنە و ئەسپسواری و ماسیگرتن لە سەهۆڵدا.

بۆ مانەوە 6 کابینە هەیە، هەر یەکێکیان بۆ دوو کەس گونجاوە و جێگای دانیشتنی هەیە لە دەرەوە بۆ بینینی دیمەنە جوانەکانی ئاسمانی باکوور. ئەم کابینانە، کە لەسەر ئاون، لەلایەن Bertil Harstrom و Johan Kauppiەوە دیزاینکراون. بەڵام لە کەنارەکە چەند کابینەی دیکە هەیە، ئەمان لەلایەن AnnKathrin Lundqvistەوە دیزاینکراون و دوو جۆریان هەیە کە یان بۆ دوو کەس یان تا پێنج گونجاوە.

گەر کەسێک حەزبکات لە Arctic Bath (ناوەکەی بە واتای گەرماوی بەستەڵەکی باکوور دێت) بمێنێتەوە، نرخەکانی بەردەستی لە 1,000 دۆلاری ئەمەریکیەوە دەستپێدەکات بۆ یەک شەو. یەک شەوی زۆر سارد.

سەرچاوە : Arctic Bath

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە