کێبڕکێی وێنەگریی نێودەوڵەتی CIOB

69cc41869f91e4e512a5d30e2b18dd09

هەموو ساڵێک دەزگای CIOBی بەڕێتانی هەڵدەستێت بە سازکردنی پێشبڕکێیەک بە ناوی هونەری بنیاتنان (Art of Building) بۆ سەرنجخستنە سەر باشترین وێنەگری بۆ بیناکان و دەوریان. وێنەگران لە زیاتر لە 100 وڵاتەوە بەشداریانکردووە لە ئەمساڵدا و تەنها 2 براوە هەڵبژێردرا، یەکێک بە زۆرینەی دەنگ و یەکێک لەلایەن دادوەرەکانی پێشبڕکێیەکەوە.



خەڵاتی دادوەران بەخشرا بە Spaniard Pedro Luis Ajuriagurra Saiz (ناوێکە بۆ لەبەرکردن گونجاوە) کە وێنەی مۆزەخانەیی زانستی Hemisfericی گرتووە بە شارەزایی. وێنەکەی ناوناوە ماسی، کە ئەمەش گونجاوە چونکە لە وێنەکەدا بیناکە وەک ماسییەکی سەیر دەردەکەوێت بەهۆی ڕەنگدانەوەی بیناکە لە ئاوەکەدا لە شەودا.

1043816775

خەڵاتی گشتی زۆرینەش بەخشرا بە Alexandr Bormotinی ڕووسی کە وێنەیەکی سەرسامکەری وێستگەیەکی شەمەندەفەریی ژێرزەمینیی گرتووە لە مۆسکۆ. بردنەوەکەی ئەلێکساندەر بە ڕێژەی لە سەدا 30ی دەنگەکان بووە کە وەریگرتووە و پێی وایە کە مێترۆکە بە ستایلێکی داهاتووییانە بنیاتنراوە.

getAvatar

هەر یەکێکیش لە ئەم دوو براوەیەش، لە ئەنجامدا، 1,950 دۆلاری ئەمەریکیان وەرگرت وەک خەڵات.

سەرچاوە : CIOB

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە