لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

gevaar van de epidemie van de varkensgriep 86295785

بابەتێکی تازە لە گۆڤاری The Lancetی ناودار تێڕوانینی زۆر گرینگمان دەداتێ لەسەر تایبەتمەندیەکانی ئەم ڤایرۆسە تازەیە کە بڵاوبووەتەوە. لێکۆڵینەوەکە لەسەر لە سەدا 99ی کەیسە سەرەتاییەکانی تووشبووەکان کراوە و باسی باوترین نیشانەکان دەکات لەگەڵ جۆری ئەو کەسانەی کە ئەگەری توشبوونیان زیاترە.



لەدوای شەپۆلێک لە نەخۆشی ڤایرۆسی لە چین، لە مانگی 12ی پاردا جۆرە ڤایرۆسێک دۆزرایەوە و ناوی لێنرا 2019-nCov یاخود، بە کورتی، ڤایرۆسی کۆرۆنا. ڤایرۆسەکە خێرا بڵاودەبێتەوە و لە ڕۆژی 29ی مانگی 1دا دیاریکراوە کە 20 وڵاتی گرتووەتەوە، بە 6,000 کەیس (نەخۆش) و 133 مردنی سەلمێندراو.

زانایان زۆر هەوڵیانداوە تێبگەن لە تایبەتمەندیەکانی ڤایرۆسەکە. گەرچی لە هەمان خێزانی ڤایرۆسە کە پێشتر بڵاوبوونەتەوە، کۆرۆنا جیاواز و نەناسراوە. بەڵام ئەم لێکۆڵینەوە تازەیە باشترین پێناسەکردنی پزیشکییە بۆ ڤایرۆسەکە تا ئێستا و ڕووناکی دەخاتە سەر چەند خاڵێکی گرینگ.

لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ناوەندی تەمەنی تووشبووان 55 ساڵییە و زۆربەیان (لە سەدا 68) نێرن، نیوەشیان لە پێشدا نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە. نیشانەکانی کە لە زۆرینەی نەخۆشەکاندا دەرکەوتووە تا و کۆکین بوون، وە نیشانەی تر هەن وەک قورسی هەناسەدان، ئازاری ماسولکە و سەرئێشە، بەڵام وەک ئەو دووانەی پێشتر دڵنیاییان لەسەر نییە.

تا کۆتایی لێکۆڵینەوەکە، 11 لە نەخۆشەکان مردبوون بەڵام 31یان باشبوونەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون. زاناکان دەڵێن ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئەوەیە کە مەترسی تووشبوون لە کەسێکی بەتەمەن کە نێربێت و نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت زۆرترە. بەڵام لە کۆتادا، هێشتا زۆر پرسیار ماوەنەتەوە بەبێ وەڵام.

سەرچاوە : The Lancet.

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە