ئوتێلەکانی کۆمپانیای عەتاری

1f8522c92c39513a5dcc3a39140f9b3f

کەتێک ناوی عەتاری (Atari) دەبیستیت، بیر لە یاریەکانی دەکەیتەوە کە لەوانەیە لە مناڵیتدا کاتت پێوەی بەسەربردبێت، بەڵام ئێستا لەوانەیە بتوانین ئوتێلیش بخەینە پاڵ ناوەکە چونکە کۆمپانیاکە ڕێگەیداوە ناوی بخرێتە سەر کۆمەڵە ئوتێلێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکەمیان پلانی بۆ داندراوە لە ئەم ساڵەدا بنیاتبنرێت.



هیشتا زووە بۆ پڕۆژەکە و نەخشە کۆمپیتەرییەکانی لەوانەیە گۆڕانکاری بەسەردا بێت، بەڵام ئەوە زانراوە کە ئوتێلەکان VR و Augmented Reality تێدادەبێت (چاویلکە و کەرەستەن کە تێکەڵتدەکەن بە جیهانێکی کۆمپیوتەری، یاخود جیهانی ڕاستی تێکەڵدەکەن لەگەڵ زانیاری کۆمپیوتەری)، ئەمەش بۆ یاریکردن و چێژوەرگرتن. تەنانەت چەند هۆتێلێکیان شوێنیان دەبێت بۆ پێشبڕکێی ئەلیکترۆنی (e-sports).

ژمارەی ئوتێلەکان کە بنیاتدەنرێن 8ە و یەکەمیان لە نیوەی 2020 دەستدەکرێت بە بنیاتنانی لە ئەریزۆنا و ئوتێلەکانی تر دەکەونە ئەم شوێنانە: لاس ڤێگاس، دێنڤێر، شیکاگۆ، ئۆستن، سیاتڵ، سان فرانسیسکۆ، وە سان جۆز.

پڕۆژەکە لەلایەن GSD Group و True North Studio سەرپەرشتیاری دەکرێت و کۆمپانیای عەتاری لەبارەیانەوە دەڵێت، "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە کارکردن لەگەڵ ئەم دوو کۆمپانیایە بۆ بنیاتنانی یەکەمین ئوتێل بە ناوی کۆمپانیاکەمانەوە،" بەردەوامیش دەبێت لەبارەی پڕۆژەکە، "پێکەوە شوێنێک بنیاتدەنێین کە زیاتربێت لە شوێنێکی سادە بۆ مانەوە. ناوی کۆمپانیاکەمان ناسراوە لە نێوان هەموو کلتورەکان و تەمەنەکاندا، وە ئێمە هیوادارین هەوادارانمان خۆشی لەم ئوتێلانە ببینن."

سەرچاوە : Atari Hotels

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە