ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییەکە لەسەر تەندروستی جیهانی

bangkok intl airport face mask 9214249

دوای هەفتەیەک لە کۆبوونەوە، بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی World Health Organization (یاخود WHO) ڕایگەیاند کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەترسیەک دادەنرێت کە پێویستی بە گرنگی دانی جیهانیی و بەپەلە هەیە (واتا ڕاگەیاندنی PHEIC بۆ کرا). ئەمە شەشەمین جارە کە ئەم ڕاگەیاندنە لە 15 ساڵی بوونیدا بەکاربهێنرێت.



بڕیارەکەی لە دوای ڕاددەیەکی باش لە مشتومڕ و ناڕازیبوون دێت کە تێیاندا وتراوە کێشەکە هێشتا لە چینە و پێویستی بە سەرپەرشتیاری جیهانی نییە، بەڵام بەهەرحاڵێک بێت، ڕێکخراوەکە ڕوونیدەکاتەوە ئەم بڕیارە وەک ڕەخنەیەک نییە لە توانای وڵاتی چین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە، بەڵکو چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وڵات کراوە و متمانەیان بە هەوڵی وڵاتەکە هەیە بۆ پاراستنی هەمووان.

وەک بەشێک لە ئەم ڕاگەیاندنە، چەند بوارێکی گرینگ لەلایەن ڕێکخراوەکەوە دیاریکراوە کە سەرنجیان دەخرێتە سەر و کاریان تێدا دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە. لەگەڵ ئەمەشدا پاڵپشتی لە پەرەپێدان بە چارەسەر و بڵاوکردنەوەی دۆزینەوە زانستیەکان دەکرێت دەکرێت، هەروەها پلان وایە کە زانیاریە هەڵەکان و دەنگۆکان لەسەر ڤایرۆسەکە ڕاستبکەنەوە.

لە ئێستادا 8000 کەیسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە سەلمێندراون لە 20 وڵاتدا و زۆرینەیان دەکەونە چین، هیچ کەیسێکیش لە ئەفریقا و ئەمەریکای باشوور دەرنەکەوتووە تا ئێستا، بەڵام WHO نیگەرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ئەو وڵاتانەی سیستەمی تەندروستیان لاوازە و دەڵێت لە ئێستاوە دەبێت ئامادەیان بکەین بۆ ئەو مەترسیە.

سەرچاوە : New Atlas

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە