ئاگردان، جوانی و تایبەتمەندییەکانی لە ماڵەکاندا

1

دەکرێ لە هەر ماڵێکدا ئاگردانێکی جوانمان هەبێ، جا چ لە شێوازی کۆن و نەریتییەکەی، هەتا جۆرە مۆدێڕنەکانی؛ چ ئەوانەی بە دار کار دەکەن، یان سووتەمەنیی ئەلکۆڵ، گاز یان داهێنانی نوێ کە بە تەزووی کارەبا دادەگیرسێ.

ئێستاش کە وەرزی سەرما بەڕێوەیە، زۆر لە ماڵەکان بۆ گەرمکردنی خانووەکانیان ڕوو لە ئاگردان دەکەن. هەڵبژاردنی جۆری ئاگردانەکەش بەندە بە سەلیقە و دڵگرتنی خاوەن ماڵ.

ئەگەر دەتانەوێ ئاگردانەکەی ئێوە مۆدێلی فەڕەنسا و لە جۆرە کۆنباوەکان بێ، کاشیی سپی و شین بەکاربێنن. بۆ پێکهێنانی هاڕمۆنییەک لەگەڵ ژوورەکەش دەکرێ دیوارەکانی ئەملاو و ئەولای ئاگردانەکە بە لەزگەی تایبەت ڕێکبخەن. ئاگردانەکان دەتوانن شەوانە سەرچاوەی ڕووناکی و کەرەستەیەک تەواو ڕۆمانتیک بۆ ژن و مێردەکان بن.

ئەگەر دەتانەوێ ئاگردانەکەی ئێوە قەدیمی و کۆنباو بنوێنێ، دەبێ وردبینیی تەواو لە هەڵبژاردنی ڕەنگ و کەرەستەکانی دەوروبەریدا بکەن هەتا وەک سۆبەیەکی پۆڵاسازی بێتە بەرچاو.

زۆرجار دانانی ئاگردان لە بەرهەیوان یان پەسیوی ڤیلاکان زۆر دڵگیر دێتەبەرچاو، وەک بڵێی ژووری دانیشتن و نوستنی خۆتان بردبێتە بەرهەیوان و کەشێکی کراوە.

هاتنەوەی ئاگردان لەگەڵ دیزاین و دیکۆراتی ژوورەکە دیمەنێکی ڕازاوە دەداتە شوێنەکە، لە کاتی وادا دەکرێ سود لە مۆبڵ ( قەنەفە)ی تاکڕەنگ وەرگرن.
دانان و بەکارهێنانی ئاگردان لە ژووری نووستندا دەبێتە هۆی ئارامی و؛ ماندوویەتی و شەکەتیی کاری ڕۆژانە لە لەشتان دەردێنێ، ئەوەش هۆکارێکی دەروونیی هەیە.
هەر لە قەدیمەوە مرۆڤەکان کۆبوونەوە لە دەوری ئاگریان پێخۆش بووە. بۆیە ئەمڕۆ ئاگردانەکان لە نێو ماڵەکاندا جیا لە دێکۆڕات، بە سەرچاوەیەکی سەرەکیی وزە و گەرماش دادەنرێن.
ئاگردانەکان دەتوانن ڕۆڵی لە دەوری یەک کۆکردنەوەی ئەندامانی خێزان لە دەوری یەکتر بگێڕن، بەوەش هاوسۆزیی بنەماڵە لەگەڵ گەرمای ئاگردانەکان بەتینتر دەبن.

چەند سەرنجێکی تایبەت لەسەر بەکارهێنانی ئاگردان

  • لەبیرتان بێ بەجێی دار، کەلک لە سفاڵی تایبەتیی ئاگردانەکان وەرگرن کە ناسووتێن، چونکی بەکارهێنانی داری سروشتی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسیژن لە هەوادا و، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی ڕەبوو "ئاسم"یان هەیە یان ژنانی دووگیان گونجاو نییە.
  • ئەگەر ئاگردانەکە بۆ ماوەیەکی زۆرە داگیرساوە، باشتر وایە دەورووبەرەکەی چۆڵ بێ، چونکی لەوانەیە لەگەڵ گەرمداهاتنی دیوارەکانی ئاگردان، تینی ئاگرەکە بۆ کەلوپەلەکانی دەورووبەری بگوازرێتەوە.
  • لە نیزیککردنەوەی کەلوپەلی دارین، پلاستیکی، کاغەزی و لۆکەیی لە نیزیک ئاگردانەکان خۆ ببوێرن. ئەگەر ئاگردانەکەتان بە گاز کار دەکا، لە قایمی بۆڕی و بەڵوعەکەی دڵنیا بن، نەکا لە شوێنێک درزی بردبێ.
  • منداڵەکانتان فیر بکەن کاتێ ئاگردانەکە داگیرساوە کەلوپەلی یاریی خۆیانی تێنەخەن. ئەگەر بنەماڵەیەکی قەرەباڵغ و پڕ حەشیمەت، یان منداڵی بچووک و بزۆزتان هەیە، با ئاگردانەکەتان کەرەستەی تایبەتیی پاراستنی بێ.
  • ئەگەر ئاگردانەکەتان کۆن بووە، پێویست ناکا هەر هەموو دێکۆرەکەی بگۆڕن، بەڵکوو بە خاوێنکردنەوە و گۆڕینی خشت یان بەردەشەکاوەکانی دەتوانن دێکۆڕی نوێ و دڵخوازی خۆتانی پێبدەن.
    ئەگەر بەشێک لە ئاگردانەکەتان پێویستیی بە ڕەنگکردنەوە هەیە، لە ڕەنگی خۆڕاگر و ئەو ڕەنگانەی ناسووتێن کەلک وەرگرن.

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە