ئەو کێشانەی پێست تووشی دەبێت بە هۆی بەرکەوتنی لەگەڵ چیمەنتۆی تەڕ (گیراوە)

cement worker

(Portland cement) جۆرە چیمەنتۆیەکە کە لە زۆربەی کەرەستەکانی بیناسازیدا بەکاردێت چونکە توانای پێکەوە نوساندنێکی زۆر باشی هەیە کاتێک لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت.

ئەو کرێکارانەی کە کار بە چیمەنتۆی تەڕی (Portland cement) دەکەن ئەوا ڕوبەڕووی چەندین کێشەی پێست دەبنەوە. چیمەنتۆی تەڕی (Portland cement) زیانێکی زۆر بە پێست دەگەێنێت چونکە چیمەنتۆی تەڕ سوتێنەرە ، خورێنەرە وە هەروەها ماددەی کیمیاویی [CR (VI)] تێدایە کە ماددەیەکی ژەهراوییە وە کاریگەری خراپ لەسەر پێست جێ دەهێڵێت.

ئەوکێشانەی کە پێست ڕوبەڕووی دەبێتەوە بە هۆی بەرکەوتنی لەگەڵ چیمەنتۆی تەڕدا زۆرن لەوانە پێستەکە دەخورێت وە سوور دەبێتەوە دواتر بڵق دەکات یاخوت دەبێتە پەڵەی ڕەش و سەوز وەلەوانەیە بگاتە سەر ئێسقان ببێتە هۆی پەڵەیەکی ناشیرینی هەمیشەیی.

کێشەکە ئەوەیە کە کرێکارەکان لە قۆناغەکانی سەرەتادا هەست بە ئازار ناکەن ، چونکە سوتانەوەی چیمەنتۆی تەڕ لەسەرەتادا ئازاری نیە ،بەڵام کاتێک کرێکارەکە هەست بە ئازارەکە دەکات ئەوا زۆری بەسەر داڕۆیشتووە وە کاریگەری خراپی لەسەریان جێهێشتووە.

ڕێکخراوی پاراستنی ئاسایش و تەندروستی (OSHA) چۆن داوا لە خاوەن کارەکان دەکات کە کرێکارەکانیان لە مەترسیەکانی چیمەنتۆی تەڕ (گیراوە) بپارێزن؟  بەم شێوازانەی خوارەوە :

  1. پێویستە هەر خاوەن کارێک ئەو پێداویستیانە بۆ کرێکارەکان دابین بکات کە لە کاتی دەست شۆردن پێویستیان دەبێت وەک ئاوی پاک، ئەو جۆرە سابونانەی کە تفتیان تێدا نیە، خاولی پاک.
  2. بە پێی (OSHA) پێویستە هەر خاوەن کارێک سەرەتا زانیاری تەواو بداتە کرێکارەکان وە ئاگاداریان بکاتەوە لە مەترسیەکانی چیمەنتۆی تەڕ بەهۆی ئەو پێکهاتە مەترسیدارەی ناوی کە مادەی (Cr[VI])ە.
  3. پێویستە هەر خاوەن کارێک بە وریایی ئاگاداری هەربرینێکی کرێکارەکانی بێت کە بەهۆی چیمەنتۆوە توشیان دەبێت ئیتر سوربونەوە ،قلیشانی پێست بێت یان هەر جۆرە برینێکی تر بێت وە کرێکارەکانیش دەبێت خاوەنکارەکان ئاگادار بکەنەوە لە کاتی هەبوونی هەر گرفتێک لە پێستیاندا.
  4. بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی پاراستنی ئاسایش و تەندروستی (OSHA) خاوەنکار لە هەموو کات و شوێنێکدا دەبێت ئاگاداری کرێکارەکانی بێت وە سەرجەم پێداویستیەکانی سەلامەتیان بۆ دابین بکات.

ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی دەستکێش بۆ پاراستنی پێستمان لە چیمەنتۆی تەڕ :

  1. بەکارهێنانی دەستکێشی گونجاو واتە ئەو دەستکێشانەی کە لە سەری نوسراوە (nitrile gloves) ،(butyl gloves) وە بە هیچ شێوەیەک بەکارنەهێنانی دەستکێشی چەرم یاخود لۆکە.
  2. بەکارهینانی جۆرە دەستکێشێک کە پڕ بە دەستت بێت واتە شل و شێواو یان دڕاو نەبێت کە چیمەنتۆی لێ بچێتە ژورەوە چونکە ئەو کاتە کاریگەری چیمەنتۆکە زۆر زیاترو خراپتر دەبێت.
  3. هەمو کاتێک پێش بەکارهێنانی دەستکێشەکە دەستت جوان بشۆ و وشکی بکەرەوە بەهەمان شێوە دوای دانانی دەستکێشەکە دەستەکانت جوان بشۆ.
  4. پۆشاکی قۆل درێژ بەکاربێنە کە بدات بەسەر دەستکێشەکەدا بۆ ئەوەی ڕێگری لە چونە ژورەوەی چیمەنتۆ بکات بۆ ناو دەستکێشەکە.
  5. پێش دانانی دەستکێشەکە دەبێت ئاو بە دەرەوەی دەستکێشەکەدا بکەیت بۆ ئەوەی ئەو چیمەنتۆیەی کە پێوەیەتی لێ ببێتەوە وە دواتر دەستکێشەکە با وریایی دابنێ.
  6. هەمو جارێک دوای بەکارهێنان جوان دەستکێشەکە بشۆ و وشکی بکەرەوە ئینجا لە شوێنێکی وشک و سارددا هەڵیبگرە.

سەرچاوە: United States DEPARTMENT OF LABOR

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە