سوودەکانی دروستکردنی خانوو بە خشت

House of bricks

دروستکردنی خانوو بە خشت ڕەنگە تێچوی زۆر بێت بەڵام سوودەکانی قەرەبووت بۆ دەکەنەوە. دروستکردنی دیوارەکانی ناوەووەی خانو بە خشت کەشووهەوای خانووەکەت بۆ ڕێکدەخات دەکات، چونکە دروستکردنی ئەو دیوارانە بە خشت وا دەکات کە لە زستاندا دیوارەکان گەرم بن و لە هاویندا سارد بن.

کەواتە لە ڕوی ئابوریشەوە قازانج دەکەیت چونکە لە زستاندا کەمتر پێویستت بە ئامێری گەرم کردنەوە دەبێت هەروەک چۆن لە هاویندا ئامێری ساردکەرەوەی کەمترت دەوێت.
وهەروەها خانویەک کە بە خشت دروستکرابێت سود بەخشە چونکە شێ هەڵدەمژێت و ناهێڵێت تەڕەشوع دروست ببێت، وە لەڕو ی جوانکارییەوە دیواری زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی پێ دروست دەکرێت جگە لەوە توێژینەوەکان دەریان خستووە کە خشت باشترین ماددەیە کە بتوانێت خانوو بە شێوەییەکی پتەو و بەهێز بهێڵێتەوە.
و هەرکاتێک بتەوێت خانووەکەت بفرۆشیت ئەوا کریاری زۆرتر دەبێت و نرخی زیاتریشت پێدەدەن چونکە خانووەکەی تۆ لە خشت دروستکراوە.

سەرچاوە: Advantages of bricks

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە