پێشەکی
لەم هۆبەیە پشکنینەکانی بیناسازی بۆ گشت (کەرەستە و بەرهەم) ەکانی بەکارهاتوو لە پڕۆژەکانی حکومی و کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان وە یاخود بۆهەر کەسێک بیەوێت ئەنجام دەدرێت.
کەرەستە و بەرهەم
ئەو کەرەستەو بەرهەمانەی کە لەم هۆبەیە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت ئەمانەی خوارەوەن:
- گەچ (ئاسایی، هونەری، بۆرەک)
- کەرپوچ و بارستەی (خۆڵی و قسڵی)
- چەگڵی درشت و وورد و گشتگیر
- قوم و چەگلی فلتەرەکان
- چیمەنتۆی پۆرتلاندی
- بەردی بینا
- شیش
- B.R.C
- کاشی مۆزایک
- کاشی (سیرامیک، پۆڕسەلین، گرانێتی دەستکرد)
- کاشی (گرانێتی سرووشتی، مەڕمەڕ)
- کاشی شتایگەر
- بیهارتۆن
- کێربستۆن
- بلۆک
- بلۆکی پۆنزا
- ثرمستۆن
- قەلەکیم
- بۆڕی کۆنکریتی (شیشدار، بێ شیش)
- بۆڕی پۆلی ئەثیلین
ئێمە چەپکێک پشکنیننی فیزیایی (خۆڕاگری و بەرگری و بەردەوامی و بەرگە گرتن و....هتد) بۆ ئەو بابەتانەی سەرەوە پێشکەش دەکەین تێکەڵ بە شارەزاییمان و ڕای ڕاوێژکارانمان وە بە نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل و تەواو بێتە دەست تاوەکو پڕۆژەکانمان بێ کەم و کوڕی و جوان بن.
پشکنینەکان
بۆ هەر کەرەستەیەک یان بەرهەمێک لەوانەی سەرەوە ئەم پشکنینانەی خوارەوە ئەنجام دەدەین:
١- پشکنینەکانی گەج (ئاسایی، هونەری، بۆرەک):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی عیراقی ژمارە (IQS 28-2010):
- پلەی ووردیپەیتی پێوانەیی (قوام قیاسی)
- کاتی پێکەوە نوسان یان یەکگرتن (زمن التماسک)
- هاوکۆلکەی شکان ( تەنها بۆ گەچی هونەری و بۆرەک)
- بەرگری پەستان
- ڕەقێتی ( تەنها بۆ گەچی هونەری و بۆرەک)
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٢- پشکنینەکانی کەرپوج و بارستەی (خۆڵی و قسڵی):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی ئەمەریکی ژمارە (ASTM C067-03A):
- دووری و کۆی چڕی
- بەرگەی پەستان (بۆ بارستە تەڕ و ووشکەکان)
- هەڵمژینی ئاو
- دەرکەوتنی خوێ لەسەر ڕووی کەرەستەکە
- ڕووکاری دەرەوە
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٣- پشکنینەکانی چەگڵی درشت و وورد و گشتگیر (شکاو، نەشکاو یان تێکەڵ لە هەردووکیان):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ژمارە (ASTM C136-06,C117-04,C702-98R03):
- بێژینگ کردن
- هاوکۆلکەی تەنکی و درێژ بوون (کشان)
- پیسی (خەوش) ی ئەندامی
- چڕی
- هەڵمژینی ئاو
- بڕی داخوڕان
- بڕی هاڕین
- بەرگری بەیەکداکەوتن (بەریەککەوتن)
- جێگیری
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٤- پشکنینەکانی قوم و جەگڵی فلتەرەکان:
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C136-2006):
- بێژینگ کردن
- هاوکۆلکەی یەک شێوەیی (ڕێکی) (تەنها بۆ قوم)
- قەبارەی کاریگەری
- چڕی دەنکۆڵەکان (دیارەکان)
- ڕووکاری دەرەوە (تەنها بۆ قوم)
- ڕێژەی کەرەستەی تیپەڕیوو لە بێژینگی ژمارە (٢٠٠)
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٥- پشکنینەکانی چیمەنتۆی پۆرتلاندی:
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی عیراقی ژمارە (IQS 68-8) و ئەمەریکی ژمارە (ASTM C191-04,C187-04,C204-05,C151-M09):
- ووردی بە ڕیگای بلین
- ڕیژەی ئاو بۆ چیمەنتۆ
- کاتی پێکەوە نوسان یان یەکگرتنی سەرەتایی و کۆتایی (زمن التماسک)
- جیگیری (خۆڕاگری) (ئۆتۆ کلیڤ)
- بەرگری پەستان بە تەمەنی ( ١ رۆژ،٣ ڕۆژ، ٧ ڕۆژ، ٢٨ ڕۆژ)
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٦- پشکنینەکانی بەردی سرووشتی بینا (بەردی مەڕمەڕ، بەردی بینا، بەردی حەلان، بەردی گرانێت):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C170-90R99,C99-87R00,C97-02):
- چڕی
- هەڵمژینی ئاو
- بەرگەی پەستان
- هاوکۆلکەی شکان
- دوورییەکان
- بەرگری داخوڕان
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٧- پشکنینەکانی شیش:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM A370-05,E290-97R04):
- ڕاکێسان
- درێژبوون
- چەمانەوە
٨- پشکنینەکانی B.R.C:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM A370-10):
- ڕاکێشان
- چەمانەوە
- هێزی لکاندن
٩- پشکنینەکانی کاشی مۆزائیک:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی بەریتانی ژمارە (BSEN13748-1:2004):
- شێوەو دووری
- ڕووکار
- هەڵمژینی ڕوو
- هەڵمژینی گشتی
- بەرگری شکان
- بەرگری داخوڕان
١٠- پشکنینەکانی کاشی (سیرامیک، پۆرسەلین، گرانێتی دەستکرد) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی ISO ژمارە (ISO 10545-2,3,4:2004):
- شێوەو دووری
- ڕووکار
- هەلمژینی ئاو
- بەرگری شکان
١١- پشکنینەکانی کاشی (گرانیتی سرووشتی، مەڕمەڕ):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ISO 10545-2004):
- شێوەو دووری
ڕووکار
- هەڵمژینی ئاو
- بەرگری شکان
١٢- پشکنینەکانی کاشی (شتایگەر):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی عیراقی ژمارە (IQS 1107-87):
- دووری
- ڕاستی و رێکی ڕوو
- هاوکۆلکەی شکان
- هەلمژینی ئاو
١٣- پشکنینەکانی بیهارتۆن :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- شێوەو دوورییەکان
- ڕووکار
- هەڵمژینی ئاو
- هاوکۆلکەی شکان
١٤- پشکنینەکانی کێربسۆن :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی بەریتانی ژمارە (BSEN1340-03):
- شێوەو دووری
- هەڵمژینی ئاو
- کاتی پێکەوە نوسان یان یەکگرتن (زمن التماسک)
- هاوکۆلکەی شکان
١٥- پشکنینەکانی بلۆک (ناوبۆش، پتەو) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- دوورییەکان
- هەلمژینی ئاو
- بەرگەی پەستان
١٦- پشکنینەکانی بلۆکی پۆنزا:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- دوورییەکان
- هەلمژینی ئاو
- بەرگەی پەستان
١٧- پشکنینەکانی بلۆکی ثێرمستۆن (CELLULAR):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- دوورییەکان
- هەلمژینی ئاو
- بەرگەی پەستان
- گرژبوون
- چڕی
- هەڵمژینی موویی
١٨- پشکنینەکانی مادەی لکێنەر (قەلەکیم):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی بەریتانی ژمارە (BSEN 1348-2007):
١٩- پشکنینەکانی بۆڕی کۆنکریتی (شیشدار، بێ شیش) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C497-05):
- دوورییەکان
- هەلمژینی ئاو
- هێزی بەرگری
٢٠- پشکنینەکانی بۆری پۆلی ئەثیلین (تەنها بۆڕی ئاوی خواردنەوە) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- پەستانی هایدرۆستاتیکی (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 1167-1,2)
- دوورییەکان (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی ئەڵمانی (DIN EN 3126)
- پشکنینی گەڕانەوەی درێژی (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 2505)
- پشکنینی درێژبوون (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 6259-1)
- پشکنینی کشان (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 6259-3)
- ڕێژەی کاربۆن (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 6964)
- بەربڵاوی کاربۆن (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 18553)
- چڕی (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 1183-1)
- کاتی ڕوودانی ئۆکسان (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی ئەوروپی (EN 728 )
- ڕێژەی توانەوەی بارستە- لەبەر ڕۆیشتن (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 1133)
پێشەکی
ئەم هۆبەیە تایبەتە بە پشکنینەکانی کۆنکریت کە تێیدا هەندێک پشکنینی تایبەت بە کۆنکریتی بەکارهاتوو لە پڕۆژەکانی حکومی و کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان وە یاخود بۆهەر کەسێک بیەوێت ئەنجام دەدرێت، لێرەدا ستافێکی لێهاتوو وە شارەزا هەڵدەستن بە ئامادەکردن و تێست کردنی سەرجەم ئەو کەرەستانەی دێنە ئەو هۆبەیە بە ڕەچاوکردنی خاڵ بە خاڵی ڕەوشەکان تا دەگاتە هەڵسەنگاندن دەرچوونی ڕاپۆرتی تەکنیکی ئەنجامەکان بە نوێترین ئامێرو تەکنەلۆجیا، پشکنینەکان بە ڕێکاری نێو دەوڵەتی یان عیراقی ئەنجام دەدرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
خزمەتگوزارییەکان
لە چوارچێوەی ئەو خزمەت گوزارییانەی کە لەم هۆبەیە پێشکەش دەکرێت ئەم پشکنینانەی خوارەوەن:
- دۆزینەوەی چڕی ڕێژەیی وڕێژەی هەڵمژینی ئاو بۆ چەگل وقوم
- دۆزینەوەی هاوکێشەی کۆنکریتی
- پشکنینی کۆنکریت بە ئامێری ئالتراسۆنیک
- پشکنینی شەش پاڵووی کۆنکریتی
- پشکنینی کۆڕی کۆنکریتی
- پشکنینی بار لێنان
- شیکاری بێژینگی بۆ چەگل وقوم
- دۆزینەوەی چڕی چەگل
کورتەیەک لەسەر پشکنینەکان
١) پشکنینی شەش پاڵۆی کۆنکریتی:
ئەم پشکنینە بە ڕێکاری (BSEN 12390) ئەنجام دەدرێ
- دۆزینەوەی چڕی شەش پاڵۆکان
- دۆزینەوەی هێزی بەرگری شەش پاڵۆکان
* شەش پاڵۆکان تا کاتی پشکنین بە شێوەیەکی ستاندارد Curingیان بۆ دەکرێ.
٢) شکنینی کۆڕی کۆنکریتی:
ئەم پشکنینە بە ڕێکارەکانی (ASTM C-42-39-617) هەروەها (ACI 214.4) ئەنجام دەدرێت.
- دۆزینەوەی چڕی کۆڕەکان.
- کەپ کردنی ڕووی سەرەوەو ژێرەوەی کۆڕەکان.
- بڕینەوەی ڕووی سەرەوەو ژێرەوەی کۆڕەکان بۆ ئەوەی ڕوبەرەکەیان تەخت وگونجاو بێت بۆ پشکنین.
- دۆزینەوەی دووریەکان.
- دۆزینەوەی هێزی بەرگری کۆڕەکان.
پشكنینهكانی هۆبهی کۆنکریت
ز
|
جۆری پشکنین
|
ڕێکاری پشکنین
|
هەڵسەنگاندن
|
1
|
Concrete Cubes
|
BS EN 12390-2:2009
|
Iraqi Code 1/1987
|
2
|
Concrete Cores
|
ASTM C39 & ASTM C42
|
Iraqi Code 1/1987
|
3
|
Ultrasonic Pulse Velocity
|
ASTM C597
|
----
|
4
|
Schmidt Hammer
|
ASTM C805
|
----
|
5
|
Loading Test
|
ASTM E196; ACI 318; ACSE 7
|
ACI 318
|
6
|
Design of concrete job mix formula
|
ACI 211; ACI 318
|
----
|
7
|
Sieve Analysis
|
ASTM C136, C117 and C702
|
IQS 45/1984
|
8
|
Specific Gravity & Absorption of aggregates
|
ASTM C127 & C128
|
ACI Bulletin E7
|
9
|
Bulk Density and Voids in Aggregates
|
ASTM C29
|
ACI Bulletin E7
|