وەرگرتنی پڕۆژە

پێشەکی:-
ئەم هۆبەیە هەڵدەستێت بە ووردبین و کردن و پێداچوونەوە بە بەراییەکان و ڕاپۆرتەکانی سەرجەم ئەو پڕۆژانەی دەگاتە قۆناغی وەرگرتنی سەرەتایی کە لە لایەن چەند ئەندازیارو تەکنیکارێکی شارەزا کارەکان بەڕێوە دەبرێن، بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکان دەبێت ڕەچاوی دوو مەرجی سەرەکی بکرێت کە هەردوو مەرج بنەمان بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکان بە بێ کەم و کوڕی و بە ئاسانی ئەوانیش: ئەنجامدانی پشکنینی بڕگەکانی پڕۆژەکەیە بە پێی نامیلکەی نموونە وەرگرتن و ئەنجامی ڕاپۆرتەکانە کە دەبێت دەرچوو بن (بە پێچەوانەوە سەرجەم کەم و کوڕییەکان لە سەر کۆنووسەکە دەنوسرێت )، لە کاتی وەرگرتنەوەی کۆنووسەکەش دەبێت کۆمپانیا سەرجەم ئەو قەرزانەی کە دەکەوێتە ئەستۆی بیداتەوە.
تێبینی:- لە کاتی وەرگرتنی پڕۆژەکان نوێنەری تاقیگە لەسەر پڕۆژە ئامادە نابێت بەڵکو هەر لە تاقیگە بە بەراییەکان و ڕاپۆرتەکانی پڕۆژەکەدا دەچێتەوەو سەرەنج و تێبینی خۆی لەسەر کۆنووس تۆمار دەکات.

پێداویستییەکان:-
دەبێت ئەو پێداویستییانەی خوارەوە لە کاتی هێنانی کۆنووسی وەرگرتنی پڕۆژەکان بۆ تاقیگە ئامادە بکرێت بە مەبەستی هەڵسان بە کاری ووردبینی کردن و پێداچوونەوە بە ڕاپۆەرتەکان وەرگرتنی پڕۆژەکە:
1. فەرمانی کارگێڕی لێژنەی وەرگرتنی پڕۆژەکە کە نوێنەری تاقیگە تێیدا ئەندام بێت.
2. کۆنووسی وەرگرتنی پڕۆژەکە ( بە مەرجێک سەرۆک لێژنەی وەرگرتن واژۆی کردبێت).
3. دەرخستە یان تەندەری پڕۆژەکە.
4. فەرمانی گۆڕین ئەگەر هەبێت.
5. هەر گۆڕانکارییەکی تر کە لە فەرمانی گۆڕین ئاماژەی پێ نەکرا بێت دەبێت بە نووسراوی فەرمی تاقیگەی لێ ئاگادار بکرێتەوە.
6. پێوانەی کۆتایی.
7. ئەگەر کۆنکریتەکەی لە کارگەکانی بەرهەم هێنانی کۆنریتی ئامادە بێت پێویستە هاوکێشەی کۆنکریتی کارگەکەشی لەگەڵ بێت.

مەرجەکانی وەرگرتنی پڕۆژەکان:-
بۆ ئەوەی کۆنووسی وەرگرتنی پڕۆژەکان بێ کەم و کوڕی و خاڵی بن لە هەر جۆرە سەرەنج و تێبینییەک پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە جێ بەجێ بکرێت:
1. پشکنین بۆ هەموو کەرەستەو بڕگەکانی پرۆژەکە کرابێت.
2. نموونەکانی پشکنین بە پێی نامیلکەی نموونە وەرگرتن وەرگیرا بێت (بە پێچەوانەوە لەبەر هەر هۆیەک بە پێی نامیلکەی نموونە وەرگرتن نەبێت ئەوا تێبینی لەسەر کۆنووسەکە دەنووسرێت).
3. لە کاتی لێک حاڵی نەبوون و دروست بوونی لێک تێنەگەیشتن پێویستە ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە سەردانی تاقیگە بکات.
4. ئەگەر کەم و کوڕی لە بڕگەی کۆنکریت هەبێت ( چ شەش پاڵوو دەرنەچوو بێت یان کەمتر لە بڕی پێویست وەرگیرا بێت) ئەوا دەبێت کۆڕ وەربگیرێت بە پێچەوانەوە پڕۆژەکە وەرناگیرێت ( واتە بە شێوەی کەم و کوڕی لەسەر کۆنووس نانوسرێت بەڵکو هەر دەبێت کۆڕ وەربگیرێت).

 

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە