مەرجەکان
1. لایەنی داواکاری پشکنین بەڵێن دەدات کە هەموو تێچووی پشکنینەکان لە ئەستۆ بگرێت بە پێی ڕێنماییەکانی تاقیگە.
2. تاقگەی بیناسازی هەولێر بەڵێن دەدات بە هەڵسانی بە ئەنجام دانی پشکنینە پێویستەکان بە پێی داواکاری لایەنی سەرپەرشتیار یان ئەو لایەنەی داوای پشکنین دەکات بۆ ئەو نموونانەی کە لەلایەن داواکارەوە هاتووە.
3. تاقیگەی بیناسازی هەولێر تا ئەو کاتە نموونەکان لە لای خۆی دەهێڵێتەوە کە بە پێویستی دەزانێت، وە ئەگەر ئەو لایەنەی داوای پشکنینی کردووەو نموونەکانی بۆ پشکنین هێناوە داوای گەڕاندنەوەی نموونەکانی بکات ئەوا دەبێت سەردانی تاقیگە بکات بە ماوەیەک کە لە (١٠) ڕۆژ زیاتر نەبێت لە دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی، بە پێچەوانەوە ئەو مافەی نامێنێت.
4. تاقیگە پابەندە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پارستنی نموونەکان بە درێژایی ئەو کاتەی لەلای دەمێنێتەوە.
5. ئەگەر نموونەکان تێکچوون وە یان شکان پێش ئەنجامدانی پشکنینەکان، ئەوا دەبێت ئەو لایەنەی داوای پشکنینی کردووە هەڵبستێت بە دابین کردنی نموونەیەکی تر (نموونەی لە جیاتی) هاوشێوەی نموونە بنەڕەتییەکەو دەبێت لە لایەن تاقیگە پەسەند بکرێت.