کۆنکریت

پێشەکی

ئەم هۆبەیە تایبەتە بە پشکنینەکانی کۆنکریت کە تێیدا هەندێک پشکنینی تایبەت بە کۆنکریتی بەکارهاتوو لە پڕۆژەکانی حکومی و کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان وە یاخود بۆهەر کەسێک بیەوێت ئەنجام دەدرێت، لێرەدا ستافێکی لێهاتوو وە شارەزا هەڵدەستن بە ئامادەکردن و تێست کردنی سەرجەم ئەو کەرەستانەی دێنە ئەو هۆبەیە بە ڕەچاوکردنی خاڵ بە خاڵی ڕەوشەکان تا دەگاتە هەڵسەنگاندن دەرچوونی ڕاپۆرتی تەکنیکی ئەنجامەکان بە نوێترین ئامێرو تەکنەلۆجیا، پشکنینەکان بە ڕێکاری نێو دەوڵەتی یان عیراقی ئەنجام دەدرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

خزمەتگوزارییەکان

لە چوارچێوەی ئەو خزمەت گوزارییانەی کە لەم هۆبەیە پێشکەش دەکرێت ئەم پشکنینانەی خوارەوەن:

  1. دۆزینەوەی چڕی ڕێژەیی وڕێژەی هەڵمژینی ئاو بۆ چەگل وقوم
  2. دۆزینەوەی هاوکێشەی کۆنکریتی
  3. پشکنینی کۆنکریت بە ئامێری ئالتراسۆنیک
  4. پشکنینی شەش پاڵووی کۆنکریتی
  5. پشکنینی کۆڕی کۆنکریتی
  6. پشکنینی بار لێنان
  7. شیکاری بێژینگی بۆ چەگل وقوم
  8. دۆزینەوەی چڕی چەگل

کورتەیەک لەسەر پشکنینەکان

 ١) پشکنینی شەش پاڵۆی کۆنکریتی:

ئەم پشکنینە بە ڕێکاری (BSEN 12390) ئەنجام دەدرێ

  • دۆزینەوەی چڕی شەش پاڵۆکان
  • دۆزینەوەی هێزی بەرگری شەش پاڵۆکان

* شەش پاڵۆکان تا کاتی پشکنین بە شێوەیەکی ستاندارد Curingیان بۆ دەکرێ.

٢) شکنینی کۆڕی کۆنکریتی:

 ئەم پشکنینە بە ڕێکارەکانی (ASTM C-42-39-617) هەروەها (ACI 214.4) ئەنجام دەدرێت.

  • دۆزینەوەی چڕی کۆڕەکان.
  • کەپ کردنی ڕووی سەرەوەو ژێرەوەی کۆڕەکان.
  • بڕینەوەی ڕووی سەرەوەو ژێرەوەی کۆڕەکان بۆ ئەوەی ڕوبەرەکەیان تەخت وگونجاو بێت بۆ پشکنین.
  • دۆزینەوەی دووریەکان.
  • دۆزینەوەی هێزی بەرگری کۆڕەکان.

 

پشكنینه‌كانی هۆبه‌ی کۆنکریت

ز

جۆری پشکنین

ڕێکاری پشکنین

هەڵسەنگاندن

1

Concrete Cubes

BS EN 12390-2:2009

Iraqi Code 1/1987

2

Concrete Cores

ASTM C39 & ASTM C42

Iraqi Code 1/1987

3

Ultrasonic Pulse Velocity

ASTM C597

----

4

Schmidt Hammer

ASTM C805

----

5

Loading Test

ASTM E196; ACI 318; ACSE 7

ACI 318

6

Design of concrete job mix formula

ACI 211; ACI 318

----

7

Sieve Analysis

ASTM C136, C117 and C702

IQS 45/1984

8

Specific Gravity & Absorption of aggregates

ASTM C127 & C128

ACI Bulletin E7

9

Bulk Density and Voids in Aggregates

ASTM C29

ACI Bulletin E7

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە