ڕێنماییه‌كان

یه‌كه‌م:- ڕێنمایی ژماره‌ (6424) له‌ ڕێكه‌وتی ( 6/8/2012) ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی ڕێگاوبانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و تاقیگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان كراوه‌ :

" به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕێكاری تایبه‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ گرفتی ده‌رنه‌چوونی ئه‌نجامه‌كانی پشكنینیان هه‌یه‌ له‌ كاره‌ كۆنكریتییه‌كان (شه‌ش پاڵوو ،كۆر) وه‌ ئه‌گه‌ری سوود وه‌رگرتنیان لیِ به‌دی ئه‌كرێ ئه‌م خاڵانەی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكرێت:-
1- ئه‌نجامدانی پشكنینی (Load test) بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی ( شه‌ش پاڵوو، كۆر) ده‌رنه‌چووه‌، یان ئه‌نجامی پشكنینی شه‌ش پاڵووه‌كان ده‌رنه‌چوون وه‌ شوێنه‌كه‌ گه‌نجاو نی یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆر.
2- بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ناتوانرێت پشكنینی (Load test) ی بۆ بكرێت وه‌ ناتوانرێت (كۆر) ی لێ وه‌ربگیرێت وه‌ك (پایه‌كان)، یان له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی پشكنینی (شه‌ش پاڵوو، كۆره‌كان) ده‌رنه‌چوون، ڕێ بدرێت به‌ ئه‌نجامدانی (Re-design) به‌م دوو مه‌رجه‌ی خواره‌وه‌:-
أ‌- ئه‌نجامه‌كانی هێزی به‌رگری (Comp. strength) بۆ (شه‌ش پاڵووه‌كان له‌ 21 میگا باسكال وه‌ بۆ سلینده‌ر له‌ 17 میگا باسكال كه‌متر نه‌بێت.
ب‌- بڕی سه‌نگه‌كانی (L. L,D. L) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی دیار وه‌رگیرا بێت وه‌ تایبه‌ت بێت به‌و شوێنه‌، وه‌ له‌ كاتی ئاماژه‌ نه‌كردنی سه‌رچاوه‌ زانستییه‌كان به‌ سه‌نگه‌كانی تایبه‌ت به‌م شوێنه‌ ده‌توانرێت بڕیار له‌سه‌ر بڕی سه‌نگه‌كه‌ بدرێت به‌ شێوه‌ی شی كردنه‌وه‌ی زانستی.
3- له‌و شوێنانه‌ی كه‌ شه‌ش پاڵووه‌كان پشكنینی بۆ ئه‌نجام درا بێت به‌ ته‌مه‌نی زیاتر له‌ (28) ڕۆژی وه‌ به‌ هۆی به‌كارهێنانی فاكته‌ری ته‌مه‌ن ئه‌نجامی پشكنینه‌كان به‌ده‌ر بوون له‌ ڕه‌وش (مواصفات) وه‌ ناتوانرێت پشكنینی (كۆر) و (Load test) ی بۆ بكرێت. فاكته‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن فه‌رامۆش بكرێت وه‌ پشكنینی به‌ هۆی (Hammer, Pundit) بۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی زانینی ڕاده‌ی گوزارش كردنی شه‌ش پاڵووه‌كان له‌ كۆنكریتی به‌كارهاتوو.
4- له‌ كاتی په‌یڕه‌و كردنی هه‌ریه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ئاماژه‌ پێكراو له‌ سه‌ره‌وه‌ وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ شوێنه‌ ده‌رنه‌چووه‌كان داشكان له‌ نرخی بڕگه‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ ڕێژه‌ی : 2 x (ڕێژه‌ی ده‌رنه‌چوون له‌ ئه‌نجامی كۆره‌كان، یان شه‌ش پاڵووه‌كان له‌ كاتی ئه‌نجام نه‌دانی كۆر) به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ هێزی داواكراوی بنه‌ڕه‌تی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. .. . "

دووه‌م:- ڕێنمایی ژماره‌ (7993) له‌ ڕێكه‌وتی ( 4/10/2012) ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی ڕێگاوبانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و تاقیگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان كراوه‌ :

" دوابه‌دوای ڕێنمایمان ژماره‌ 6424 له‌ 6/8/2012 وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ڕێكاره‌كان كه‌ دیاری كراوه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی ڕێنمایی ئاماژه‌ پێدراو ئه‌م خاڵانەی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت:-
1- له‌ ئاماده‌كردنی ده‌خسته‌دا بۆ كاری كۆنكریتی ئاماژه‌ به‌ كه‌مترین بڕی هێزی به‌رگری ده‌درێت وه‌ دیاری كردنی ڕێژه‌ی قه‌باره‌یی پیاده‌ ناكرێت.
2- هێزی به‌رگری (25 مێگا باسكال بۆ شه‌ش پاڵوو) وه‌ك كه‌مترین بڕ داده‌نرێت له‌ كاتی دیاری كردنی پێوه‌ره‌كانی دیزاین بۆ كاری كۆنكریتی شیشدار.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. . "

سێ یه‌م:- ڕێنمایی ژماره‌ (10089) له‌ ڕێكه‌وتی ( 16/12/2012) ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی هه‌ولێركه‌ وێنه‌ی دراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی ڕێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌كانی هه‌رێم و یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران:

"به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ی كاروباری تاقیگه‌كانی بیناسازی.. . بڕیارمان دا به‌ ڕاگرتن و كارنه‌كردن به‌ گشت گرێ به‌سته‌كانی تاقیگه‌كانی كێڵگه‌یی ئه‌نجامدراو له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ران وه‌ كاركردن له‌مه‌ودوا به‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی كارپێكراو له‌ تاقیگه‌كانی سلێمانی و دهۆكك-
1- كردنه‌وه‌و وه‌گه‌ڕخستنی تاقیگه‌ی كێڵگه‌یی له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ ده‌بێت نه‌ك به‌ڵێنده‌ر به‌ ڕه‌چاوكردنی قه‌باره‌و پێویستی پڕۆژه‌كه‌.
2- دابینكردنی كارمه‌ندی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان له‌ پێگه‌ی پڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن تاقیگه‌وه‌ ده‌بێت.
3- لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار گشت ئامێرو كه‌ل و په‌لی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان دابین ده‌كات له‌ ڕێگای به‌ڵێنده‌ری پڕۆژه‌كه‌ و پێویسته‌ له‌مه‌ودوا له‌ ڕێكخستنی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كاندا ئه‌م خاڵه‌ وه‌ك بڕگه‌یه‌ك ڕه‌چاو بكرێت.
4- بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ له‌ گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كه‌ دابین كردنی ئامێر دیاری نه‌كراوه‌ پێویسته‌ لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار له‌ ڕێگای به‌ڵێنده‌ر دابینی بكات.
5- دابین كردنی هۆڵ و ژووری پێویست له‌ لایه‌ن لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار له‌ ڕێگای به‌ڵێنده‌ران دابین ده‌كرێت.
6- گشت تاقیگه‌ كێڵگه‌ییه‌كانی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاری پشكنین به‌ پێی ئه‌م ڕێنماییانه‌ و به‌ بێ وه‌رگرتنی ئه‌و گوژمانه‌ی كه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌ وه‌ نابێت هیچ پشكنینێك دوا بكه‌وێت و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له‌ دوای دەوامی فه‌رمی كاربكرێت و نابێت ئه‌م ڕێنماییانه‌ ببێته‌ پاساوی هیچ دواكه‌وتنێك له‌ پڕۆژه‌كاندا.
7- پاداشت و كرێی كاری سه‌ره‌ڕایی كارمه‌ندانی تاقیگه‌ كێڵگه‌ییه‌كان له‌سه‌ر لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی كارگێڕی خه‌رج ده‌كرێت وه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌ڵێنده‌ر وه‌بگیرێت ته‌نیا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له‌ ڕۆژانی پشووش پشكنین ئه‌نجام بدرێت.
8- دابین كردنی ئۆتۆمبیل بۆ هاتووچۆی كارمه‌ندانی تاقیگه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی سه‌رپه‌رشتیار له‌ ڕێگای به‌ڵێنده‌ر دابین ده‌كرێت به‌ پێی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كه‌ به‌مه‌رجێك ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ ئه‌گه‌ر به‌كرێ گیرا تایبه‌ت نه‌بێت به‌ كارمه‌ندانی تاقیگه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك.
9- دابین كردنی كرێكار به‌ پێی پێویست له‌ لایه‌ن به‌ڵێنده‌ر به‌ پێی ڕێنمایی لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار ده‌بێت.
تكایه‌ بۆ كاركردن به‌م ڕێنماییه‌ به‌ زووترین كات و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێكاره‌كانتان له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ له‌ ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. . "

چواره‌م :- ڕێنمایی ژماره‌ (5037) له‌ ڕێكه‌وتی ( 9/6/2013) ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی هه‌ولێر كه‌ وێنه‌ی دراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌كانی هه‌رێم :

"نوسراوتان ژماره‌ 1292 له‌ 4/6/2013.
له‌ كاتی ناردنی تیمی وه‌رگرتنی كۆر له‌ واده‌ی دیاریكراو بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك و ئاماده‌نه‌كردنی شوێنه‌كه‌ لە لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌وه‌ واده‌یه‌كی نوێ ی بۆ دابنێن وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه‌ داوای پشكنینی كردبێت و كرێی ناردنی تیمه‌كه‌ش بۆ سه‌رجه‌م جاره‌كان هه‌ژمار بكرێت له‌ ڕاپۆرتی پشكنین.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. . "

پێنجه‌م :- ڕێنمایی ژماره‌ (7762) له‌ ڕێكه‌وتی ( 28/8/2013) ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ بیناسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی ڕێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناردراوه‌ :

"تێبینی ده‌كرێت له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ بڕێكی زۆر كۆنكریتی لێ جێ به‌ جێ ده‌كرێ نیگه‌رانییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ لای لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیارو جێ به‌ جێ كار له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و شه‌ش پاڵوانه‌ی كه‌ پێویستن وه‌ربگیرێن بۆ پشكنین به‌ په‌یڕه‌وكردنی كۆدی عیراقی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ خشته‌ی (2.4a) له‌ كۆدی عیراقی ستوونی تایبه‌ت بە بڕی زۆر له‌ كۆنكریت به‌ هاوشێوه‌ی به‌نداوه‌كان (Break waters) و بناغه‌ی باڵه‌خانه‌كان (Raft Foundation) وه‌ك پێویست له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌، له‌ كاتێدا ئەم ستوونه‌ له‌ بڕگه‌ی ئاماژه‌ پێكراو له‌ سه‌رجه‌م ( ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌ی یه‌ك پارچه‌ كارده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ بڕی كۆنكریتی جێ به‌جێ كراوی ڕۆژانه‌ زیاتر بێ له‌ (80) م3) ده‌توانرێ په‌یڕه‌و بكرێ وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ له‌ كاتی دانانی به‌رنامه‌ی كاری ڕۆژانه‌ بڕی كۆنكریتی پێشبینی كراو بۆ جێ به‌ جێ كردن دابه‌ش بكرێ بۆ (4) گروپ (Group) وه‌ بۆ هه‌ر گروپێك (3) دانه‌ شه‌ش پاڵوو وه‌ربگیرێت به‌ مه‌رجێ بڕی هه‌ر گروپێك له‌ (50) م3 زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ژماره‌ی شه‌ش پاڵووی پێوبیست بۆ وه‌رگرتن ڕۆژانه‌ بۆ پشكنین به‌ ته‌مه‌نی (28) ڕۆژی تا بڕی (200) م3 ته‌نها (12) شه‌ش پاڵووه‌ ئه‌مه‌و ژماره‌ی ئه‌و شه‌ش پاڵوانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ ته‌مه‌نی (7) ڕۆژی ته‌نها (3) شه‌ش پاڵووه‌ وه‌ بۆ یه‌ك جار وه‌رده‌گیرێت له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كار وه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ له‌ كاتی گۆڕینی جۆری چیمه‌نتۆی به‌كارهاتوو.
بۆ زانین و په‌یڕه‌و كردنی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. . "

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە