ئامێره‌كانی پشكنین
زۆرینه‌ی ئامێره‌كانی پشكنین له تاقیگه‌ی بیناسازی هه‌ولێر به پێی نوێترین ستانداردی جیهانی درووست كراون كه زۆربه‌یان له ڕێگای شاشه‌ی دیجیتاڵ كۆنتڕۆل ده‌كرێن یان به كۆمپیوته‌ر به‌ستراون، وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئامێری هه‌یه كه ده‌توانێت پشكنین بۆ هه‌موو پڕۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بكات به هه‌موو قه‌زاو شارۆچكه و شاره‌دێ و گونده‌كانی كه پشكنینه‌كانی پرۆژه ئه‌ندازه‌ییه‌كان له بواری بیناسازی و رێگاوبان و هه‌ڵكه‌ندن و خاك له‌خۆده‌گرێت.
ئامێره‌كانی پشكنین و ته‌رازووه‌كان ساڵانه له واده‌ی خۆی كاری سازاندنیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت كه لایه‌نی سێیه‌م ئه‌نجامی ده‌دات له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئیمارات و ئوردن ستافی تایبه‌ت سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و كاری سازاندنمان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له یه‌كه‌ی سازاندنی تاقیگه‌كه‌مان كاری سازاندن و ڤێریفیكه‌یشن و ڕێژه‌ی گومان ئه‌ژمار ده‌كه‌ن چه‌ند مانگ جارێك یان له كاتی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی ئامێره‌كان ڕاست و دروستن.
تاقیگه‌كه‌مان سێ ئامێری هه‌ڵكه‌ندنی هه‌یه كه بۆ پشكنینه‌كانی خاك به‌كاردێن،كه ده‌توانێت كاری هه‌ڵكه‌ندن بكات بۆ هه‌موو جۆره خاكێك شاخاوی بێت یان لماوی تا قوڵی ١٥٠م ده‌توانێت نمونه وه‌ربگرێت.
جگه له ئامێره‌كانی پشكنین چه‌نین شۆفه‌ڵ و به‌رزكه‌ره‌وه (ڕافیعه) و قه‌لاب هه‌یه له تاقیگه‌كه‌مان كه به‌كاردێن بۆ دروستكرنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان.