گشتاندنه‌كان

1) گشتاندنی ژماره‌ (1831) له‌ ڕێكه‌وتی (3/5/2000) ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌:

"دووپاتی نوسراومان 998 له‌ 8/2/1998 ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تاقیگه‌ی بیناسازی له‌ هه‌ولێرو دهۆك كه‌ ده‌بێ هه‌موو جۆره‌ پشكنینی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و گلكاری له‌ ڕێگای ئه‌م تاقیگه‌یه‌ بێ وه‌ هیچ تاقیگه‌یه‌كی تر نابێت ئه‌و ئیشه‌ بكات"

2) گشتاندنی ژماره‌ (1362) له‌ ڕێكه‌وتی (31/5/2001) ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاڕاسته‌ی زانكۆو په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان كراوه‌ :-

" تاقیگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆكان و په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی فێركردنی قوتابیان و پشكنینی تایبه‌تی قوتابیانی خوێندنی باڵا هاتۆته‌ كایه‌وه‌، و هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان (البحث العلمی) و لێتوێژینه‌وه‌ هونه‌رییه‌كان (التحریات الفنية) بۆ پڕۆژه‌ نائاساییه‌ گرنگه‌كان.
تاقیگاكانی بیناسازی له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك به‌ باشترین شێوه‌ كاری پشكنینی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و كاره‌ جێ به‌جێ كراوه‌كانی پڕۆژه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.. .
وه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانی پشكنین، گشت ئامێرو ده‌زگاو پێداویستی یه‌كانی بۆ دابین كراوه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی شاره‌زاو پسپۆڕ له‌ بواره‌ جیا جیاكانی پشكنیندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ لایه‌نێكی تر بۆی نیه‌ كاری پشكنینی پڕۆژه‌كان ئه‌نجام بدات، جگه‌ له‌م دوو تاقیگایانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌.
بۆ جێ به‌ جێ كردنی كاری پێویست. "

3) گشتاندنی ژماره‌ (909) له‌ ڕێكه‌وتی ( 17/4/2002) ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانی سه‌لاحه‌ددین و دهۆك و ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان و ده‌زگای شه‌هید كراوه‌:

" له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و زیاتر بایه‌خ دان به‌ پشكنینی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و كاره‌كانی پڕۆژه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌نجام ئه‌درێن:
بڕیارماندا نوێنه‌ری تاقیگه‌ی بیناسازی له‌ لیژنه‌ی وه‌رگرتنی كاره‌كان بۆ هه‌موو پڕۆژه‌كان ئه‌ندام بێت به‌ بێ پاڵپشتی تاقیگا تصفیه‌ حسابی پڕۆژه‌ ناكرێ.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. .. . "

4) گشتاندنی ژماره‌ (2075) له‌ ڕێكه‌وتی ( 19/2/2012) ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، ئیداره‌ی گه‌رمیان) كراوه‌:

" به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تێستی پێویست بۆ شه‌ش پاڵووی كۆنكریتی، تكایه‌ بۆ په‌یڕه‌و كردنی لای خواره‌وه‌:-
1- سێ دانه‌ شه‌ش پاڵوو وه‌رده‌گیرێت بۆ پشكنین به‌ ته‌مه‌نی (7) ڕۆژی.
2- دوانزه‌ دانه‌ شه‌ش پاڵوو وه‌رده‌گیرێت بۆ پشكنین به‌ ته‌مه‌نی (28) ڕۆژی وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت بە پێی كۆدی عێڕاقی ژماره‌ (1) ساڵی 1987 به‌شی دووه‌م.
ئه‌و بڕانه‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن بۆ هه‌ر ڕۆژێك كاركردن یان هه‌ر ((80) م3 ) كۆنكریت.
بۆ زیادبوونی هه‌ر (20) م3 كۆنكریتی دیكه‌ له‌سه‌ر (80) م3 كۆنكریته‌كه‌، سێ دانه‌ شه‌ش پاڵوو بۆ ته‌مه‌نی (28) ڕۆژی زیاد ده‌كرێت.
بڕی دیاری كراوی سه‌ره‌وه‌ بۆ هه‌موو پڕۆژه‌كان و یه‌كه‌ (Member) كۆنكریته‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، جگه‌ له‌ كۆنكریتی بناغه‌ (Raft) یان (Mat) له‌گه‌ڵ به‌نداو (سد) ی كۆنكریتی، هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌بێت بەڵام نموونه‌ وه‌رگرتنه‌كه‌ی (80) م3 ده‌بێته‌ (200) م3 وه‌ له‌ جیاتی زیادبوونی هه‌ر (20) م3 ده‌بێته‌ هه‌ر (50) م3 كۆنكریت.
تكایه‌ بۆ پابه‌ندبوون له‌ به‌رواری 1/4/2012 ه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. . "

5) گشتاندنی ژماره‌ (8166) له‌ ڕێكه‌وتی ( 22/7/2012) ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، ئیداره‌ی گه‌رمیان) كراوه‌ :

" دوابه‌دوای گشتاندنمان ژماره‌ 2075 له‌ 19/2/2012 و به‌ مه‌به‌ستی ڕوون كردنه‌وه‌ی زیاتر لای خواره‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌و كردن:-
1- گشتاندنمان ژماره‌ 2075 له‌ 19/3/2012ن وه‌ك خۆی په‌یڕه‌و ده‌كرێت ته‌نها بۆ كۆنكریتی شیشدار، وه‌ كۆنكریتی (BRC) به‌ كۆنكریتی شیشدار ئه‌ژمار ده‌كرێت.
2- سه‌باره‌ت به‌ نموونه‌ی شه‌ش پاڵووی كۆنكریتی بێ شیش بۆ ئه‌نجامدانی تێستی تاقیگا، هه‌روه‌كو شێوه‌ی پێش گشتاندنه‌كه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت هه‌روه‌كو له‌ (دلیل الاسترشاد العراقی) دا هاتووه‌
بۆ پابه‌ند بوون به‌ گشتاندنی سه‌ره‌وه‌و ئه‌م ڕوون كردنه‌ویه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. .. . "

6) گشتاندنی ژماره‌ (4895) له‌ ڕێكه‌وتی ( 22/5/2013) ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار كراوه‌ له‌ وەڵامی نوسراوێكیان داو وێنه‌ی دراوه‌ته‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان:

" نوسراوتان ژماره‌ 12397 له‌ 10/6/2012، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستانی نووسینگه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌ندازیاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كاری پشكنیی خۆڵ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت.
ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا نووسینگه‌ ڕاوێژكارییه‌كانی كۆلێژه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان ته‌رخانكراون بۆ مه‌به‌ستی فێركردنی قوتابیان و پشكنینی تایبه‌تی قوتابیانی خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان و توێژینه‌وه‌ هونه‌رییه‌كان بۆ پڕۆژه‌ نائاساییه‌كان، بۆیه‌ ناكرێ ئه‌م نووسینگانه‌ بخرێنه‌ گه‌ڕ بۆ پڕۆژه‌ ئاساییه‌كانی حكومی، وه‌ داواكارین له‌ به‌ڕێزتان كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نووسراومان ژماره‌ 1362 له‌ 31/5/2001، كه‌ ئارشاسته‌ی زانكۆو په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كانی كردبوو.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.. .. . "

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە