بڕوانامه‌ی ISO 17025 بۆ ڕێپێدانی تاقیگه‌كان

بڕوانامه‌ی ISO 17025 بۆ ڕێپێدانی تاقیگه‌كان
هه‌نگاوی گرنگ ئه‌نجام دراوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ له‌ بواری پشكنین و سازاندن و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئایزۆ , تاقیگه‌كه‌مان ئاماده‌كراوه‌ له‌ڕێگای:

  • نوێكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی پشكنین به‌ پێی نوێترین ستانداردی جیهانی.
  • دڵنیایی له‌ ئه‌نجامه‌كانی پشكنین به‌ ئه‌نجامدانی (دووباره‌ پشكنین "له‌ نێوان فه‌رمانبه‌ران" , دووباره‌كردنه‌وه‌ی پشكنین"له‌نێوان دوو تاقیگه‌" , سه‌رنجدانی پشكنین "وردبینیكردنی هه‌نگاوه‌كانی پشكنین", تاقیكردنه‌وه‌ی كارامه‌یی "به‌ به‌شداریكردنی تاقیگه‌كه‌مان له‌ پشكنینه‌كانی كارامه‌یی له‌ ڕێگای به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی سه‌رچاوه‌ بڕواپێكراو")
  • ئه‌نجامدانی وردبینی ناوخۆیی كه‌ له‌لایه‌ن ستافی ئاماده‌كراو له‌ تاقیگه‌كه‌مان كاری وردبینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌رووی "داواكاریه‌كانی ISO 17025 , كوالیتی مانوال , ڕه‌وشی ته‌كنیكی" كه‌ له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كاره‌ نادروسته‌كان دیاری ده‌كرێن پاشان كاره‌ نادروسته‌كان راست ده‌كرێنه‌وه‌ و ڕێگا ده‌گیرێت له‌ ڕوودانی كاری نادورست.
  • ئه‌نجامدانی كاری سازاندن بۆ ئامێره‌كانی پشكنین و ته‌رازووه‌كان بۆ دڵنیابوون له‌ وردی و دروست خوێندنه‌وه‌ی ئامێره‌كان.
  • گوێگرتن له‌ سه‌ردانیكه‌رانی تاقیگه‌ و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی و لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكانیان.

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە