کەرەستەی بیناسازی
پێشەکی
لەم هۆبەیە پشکنینەکانی بیناسازی بۆ گشت (کەرەستە و بەرهەم) ەکانی بەکارهاتوو لە پڕۆژەکانی حکومی و کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان وە یاخود بۆهەر کەسێک بیەوێت ئەنجام دەدرێت.
کەرەستە و بەرهەم
ئەو کەرەستەو بەرهەمانەی کە لەم هۆبەیە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت ئەمانەی خوارەوەن:
- گەچ (ئاسایی، هونەری، بۆرەک)

 - کەرپوچ و بارستەی (خۆڵی و قسڵی)
 - چەگڵی درشت و وورد و گشتگیر
 - قوم و چەگلی فلتەرەکان
 - چیمەنتۆی پۆرتلاندی
 - بەردی بینا
 - شیش
 - B.R.C
 - کاشی مۆزایک
 - کاشی (سیرامیک، پۆڕسەلین، گرانێتی دەستکرد)
 - کاشی (گرانێتی سرووشتی، مەڕمەڕ)
 - کاشی شتایگەر
 - بیهارتۆن
 - کێربستۆن
 - بلۆک
 - بلۆکی پۆنزا
 - ثرمستۆن
 - قەلەکیم
 - بۆڕی کۆنکریتی (شیشدار، بێ شیش)
 - بۆڕی پۆلی ئەثیلین
 
ئێمە چەپکێک پشکنیننی فیزیایی (خۆڕاگری و بەرگری و بەردەوامی و بەرگە گرتن و....هتد) بۆ ئەو بابەتانەی سەرەوە پێشکەش دەکەین تێکەڵ بە شارەزاییمان و ڕای ڕاوێژکارانمان وە بە نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل و تەواو بێتە دەست تاوەکو پڕۆژەکانمان بێ کەم و کوڕی و جوان بن.
پشکنینەکان
بۆ هەر کەرەستەیەک یان بەرهەمێک لەوانەی سەرەوە ئەم پشکنینانەی خوارەوە ئەنجام دەدەین:
١- پشکنینەکانی گەج (ئاسایی، هونەری، بۆرەک):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی عیراقی ژمارە (IQS 28-2010):
- پلەی ووردیپەیتی پێوانەیی (قوام قیاسی)

 - کاتی پێکەوە نوسان یان یەکگرتن (زمن التماسک)
 - هاوکۆلکەی شکان ( تەنها بۆ گەچی هونەری و بۆرەک)
 - بەرگری پەستان
 - ڕەقێتی ( تەنها بۆ گەچی هونەری و بۆرەک)
 
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٢- پشکنینەکانی کەرپوج و بارستەی (خۆڵی و قسڵی):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی ئەمەریکی ژمارە (ASTM C067-03A):
- دووری و کۆی چڕی
 - بەرگەی پەستان (بۆ بارستە تەڕ و ووشکەکان)
 - هەڵمژینی ئاو
 - دەرکەوتنی خوێ لەسەر ڕووی کەرەستەکە
 - ڕووکاری دەرەوە
 
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٣- پشکنینەکانی چەگڵی درشت و وورد و گشتگیر (شکاو، نەشکاو یان تێکەڵ لە هەردووکیان):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ژمارە (ASTM C136-06,C117-04,C702-98R03):
- بێژینگ کردن
 - هاوکۆلکەی تەنکی و درێژ بوون (کشان)
 - پیسی (خەوش) ی ئەندامی
 - چڕی
 - هەڵمژینی ئاو
 - بڕی داخوڕان
 - بڕی هاڕین
 - بەرگری بەیەکداکەوتن (بەریەککەوتن)
 - جێگیری
 
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٤- پشکنینەکانی قوم و جەگڵی فلتەرەکان:
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C136-2006):
- بێژینگ کردن

 - هاوکۆلکەی یەک شێوەیی (ڕێکی) (تەنها بۆ قوم)
 - قەبارەی کاریگەری
 - چڕی دەنکۆڵەکان (دیارەکان)
 - ڕووکاری دەرەوە (تەنها بۆ قوم)
 - ڕێژەی کەرەستەی تیپەڕیوو لە بێژینگی ژمارە (٢٠٠)
 
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٥- پشکنینەکانی چیمەنتۆی پۆرتلاندی:
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی عیراقی ژمارە (IQS 68-8) و ئەمەریکی ژمارە (ASTM C191-04,C187-04,C204-05,C151-M09):
- ووردی بە ڕیگای بلین

 - ڕیژەی ئاو بۆ چیمەنتۆ
 - کاتی پێکەوە نوسان یان یەکگرتنی سەرەتایی و کۆتایی (زمن التماسک)
 - جیگیری (خۆڕاگری) (ئۆتۆ کلیڤ)
 - بەرگری پەستان بە تەمەنی ( ١ رۆژ،٣ ڕۆژ، ٧ ڕۆژ، ٢٨ ڕۆژ)
 
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٦- پشکنینەکانی بەردی سرووشتی بینا (بەردی مەڕمەڕ، بەردی بینا، بەردی حەلان، بەردی گرانێت):
أ. پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C170-90R99,C99-87R00,C97-02):
- چڕی

 - هەڵمژینی ئاو
 - بەرگەی پەستان
 - هاوکۆلکەی شکان
 - دوورییەکان
 - بەرگری داخوڕان
 
ب. پشکنینی کیمیایی: لە پشکنینەکانی هۆبەی کیمیا باس کراوە.
٧- پشکنینەکانی شیش:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM A370-05,E290-97R04):
- ڕاکێسان

 - درێژبوون
 - چەمانەوە
 
٨- پشکنینەکانی B.R.C:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM A370-10):
- ڕاکێشان
 - چەمانەوە
 - هێزی لکاندن
 
٩- پشکنینەکانی کاشی مۆزائیک:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی بەریتانی ژمارە (BSEN13748-1:2004):
- شێوەو دووری
 - ڕووکار
 - هەڵمژینی ڕوو
 - هەڵمژینی گشتی
 - بەرگری شکان
 - بەرگری داخوڕان
 
١٠- پشکنینەکانی کاشی (سیرامیک، پۆرسەلین، گرانێتی دەستکرد) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی ISO ژمارە (ISO 10545-2,3,4:2004):
- شێوەو دووری
 - ڕووکار
 - هەلمژینی ئاو
 - بەرگری شکان
 
١١- پشکنینەکانی کاشی (گرانیتی سرووشتی، مەڕمەڕ):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ISO 10545-2004):
- شێوەو دووری
ڕووکار - هەڵمژینی ئاو
 - بەرگری شکان
 
١٢- پشکنینەکانی کاشی (شتایگەر):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی عیراقی ژمارە (IQS 1107-87):
- دووری

 - ڕاستی و رێکی ڕوو
 - هاوکۆلکەی شکان
 - هەلمژینی ئاو
 
١٣- پشکنینەکانی بیهارتۆن :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- شێوەو دوورییەکان
 - ڕووکار
 - هەڵمژینی ئاو
 - هاوکۆلکەی شکان
 
١٤- پشکنینەکانی کێربسۆن :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی بەریتانی ژمارە (BSEN1340-03):
- شێوەو دووری
 - هەڵمژینی ئاو
 - کاتی پێکەوە نوسان یان یەکگرتن (زمن التماسک)
 - هاوکۆلکەی شکان
 
١٥- پشکنینەکانی بلۆک (ناوبۆش، پتەو) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- دوورییەکان
 - هەلمژینی ئاو
 - بەرگەی پەستان
 
١٦- پشکنینەکانی بلۆکی پۆنزا:
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- دوورییەکان
 - هەلمژینی ئاو
 - بەرگەی پەستان
 
١٧- پشکنینەکانی بلۆکی ثێرمستۆن (CELLULAR):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- دوورییەکان
 - هەلمژینی ئاو
 - بەرگەی پەستان
 - گرژبوون
 - چڕی
 - هەڵمژینی موویی
 
١٨- پشکنینەکانی مادەی لکێنەر (قەلەکیم):
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی بەریتانی ژمارە (BSEN 1348-2007):
- ڕاکێشان
 
١٩- پشکنینەکانی بۆڕی کۆنکریتی (شیشدار، بێ شیش) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C497-05):
- دوورییەکان
 - هەلمژینی ئاو
 - هێزی بەرگری
 
٢٠- پشکنینەکانی بۆری پۆلی ئەثیلین (تەنها بۆڕی ئاوی خواردنەوە) :
پشکنینی فیزیایی: ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی پێوانەی جیهانی ژمارە (ASTM C140-06):
- پەستانی هایدرۆستاتیکی (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 1167-1,2)
 - دوورییەکان (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی ئەڵمانی (DIN EN 3126)
 - پشکنینی گەڕانەوەی درێژی (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 2505)
 - پشکنینی درێژبوون (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 6259-1)
 - پشکنینی کشان (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 6259-3)
 - ڕێژەی کاربۆن (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 6964)
 - بەربڵاوی کاربۆن (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 18553)
 - چڕی (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 1183-1)
 - کاتی ڕوودانی ئۆکسان (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی ئەوروپی (EN 728 )
 - ڕێژەی توانەوەی بارستە- لەبەر ڕۆیشتن (ڕێکاری پشکنین بە پێی ڕەوشی جیهانی ISO (ISO 1133)
 

