ئامانجمان
- ئامانجی ئێستامان:
- دابین كردنی كه‌شێكی دۆستانه له نێوان تاقیگه‌و به‌ڵێنده‌رو لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار.
 - چه‌سپاندنی بیرۆكه‌ی پشكنین كردن و دروستی ئه‌نجامدانیان له‌لای به‌ڵێنده‌ران و لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار وتێگهیاندنیان كه تاقیگه ڕێگرنیه له‌به‌رده‌م خێرا به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كان به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و له پێناو پاراستنی كوالیتی پڕۆژه‌كانه.
 
 - ئامانجی داهاتوومان (درێژ خایه‌ن):
- فراوان كردنی به‌شه‌كانی تاقیگه‌و دابین كردنی ئه‌و پشكنیانه‌ی كه تاكو ئێستا له تاقیگه‌كه‌مان ده‌ست ناكه‌وێت.
 - به ئه‌لیكتڕۆنی كردن و خێراتر كردنی كاره‌كانی به‌دواداچوونی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی پشكنیهكان و قۆناغه‌كانی به ڕاپۆرت كردن له‌ڕێگه‌ی وێب سایته‌كه‌مانه‌وه.
 - هه‌وڵ دان به مه‌به‌ستی نوێ كردنه‌وه‌ی ڕه‌وش و ڕێكاره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و ئه‌نجامدانی پشكنین به نوێترین ڕێكاره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.
 
 
