پێشه‌كی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی هه‌ولێر بە پێی یاسای ژمارە (143) ی سالی (1976)ی حکومەتی عیراقی دامەزراوە سەر بە ( المركز القومي للمختبرات والبحوث الأنشائية) بووە پاشان بە پێی یاسای ژمارە (65) ی سالی (1987) ی حکومەتی عیراقی دووبارە دروست کراوەتەوە (ڕێکخراوەتەوە)، لە ساڵی (1991) ەوە پەیوەندییەکانی لەگەل حکومەتی عیراق پچڕاوە، بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (145) لە ڕێکەوتی (18/1/2000) کە پشتی بە بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستان ژمارە (19) لە ڕێکەوتی (4/11/1999) دەبەست تاقیگەی بیناسازی بە هەموو میلاک و کەلو پەل و ئامێرەکانی لە وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێ کردن ترازێنراوەو بە پێکهاتەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لکێنراوە وە دواجار بە پێی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (1833) لە ڕێکەوتی (23/7/2012) خراوەتەوە سەر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێ کردن وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته خزمه‌ته‌كانی خۆی پێشكه‌ش به دام و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی تر‌و سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات.