ئەو خۆراکانەی گونجاون لەکاتی گەرمبوونی زەوی

food

توێژینەوەکانی (John Innes Center) لە (UK) پێشبینی ئەوە دەکات کە قەرنابیت و برۆکلی و چەن دانەوێڵەیەکی تر زۆر گونجاون بۆ چاندن لە گۆڕان وگەرمبوونی کەشووھەوای سەر زەوی . ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جینی ئەم ڕووەکانە چوونکە جینەکانیان کاریگەری ھەیە لەسەرئەوەی کە چۆن ئەم ڕووەکانە تۆوەکانیان لێدەبێتەوە و وە لە کەشوھەوای گەرمتردا ڕووەکەکە زووتر گەشە دەکا ت .

و ھەروەھا پێشبینی چارەسەرێکیشیان کردووە بۆ ئەم کێشەیە بۆ ئەوەی کە تۆوەکان وا زوو نەشکێت وە ئەمە پێشی دەوترێت Pod shatter واتە شکان و لەتبوونی تۆوەکان پێش ئەوەی بگاتە کاتی دروێنە کردن .

جووتیارەکان دەڵێن ساڵانە نزیکەی لە %15 بۆ لە %20 ی ڕووەکەکانیان لە دەست دەدەن بۆیە ئەمە مەترسی زیاتر دەبێت لە کاتی گەرمبوونی کەشووھەوای زەوی چونکە ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات .

دکتۆر (Vinod Kumar) دەڵێ " ئەگەر گەرمی ڕ ێکخەرێک ھەبێت کە کۆنتڕۆڵی شکاندنی تۆوەکان بکات وە بزانین کە چۆن کاری پێبکەین ئەوا ڕەنگە لە داھاتوودا بتوانین ڕێگری لە شکاندنی تۆوەکان بکەین لە کاتی گەرمبوونی کەشووھەوای زەوی ئەمەش بەوە دەبێت کە گۆڕانکاری لەو جینەدا بکەین کە بەرپرسیارە لە شکاندنی تۆوەکان وە وای لێ بکەین کە لە کاتی ھەبوونی گەرمادا جیڕی بکات نەک بیشکێنێت . کەواتە ئەمە خەونێکە ئەگەری ھەیە بێتە دی.

لە پلەی گەرمی بەرزدا دیواری خانەکان بەرەو ڕەقبوون دەچێت ئەمەش دەبێتە ھۆی شکاندنی . وە توێژەران بۆ ئەوەی بزانن کە ئایە ئەم حاڵەتە بە سەر جۆرەکانی تری ڕووەک و دانەوێڵەکاندا دێت یاخود نا ! ئەوا بڕیاریان دا کە تاقیکردنەوەی زیاتر بکەن لە سەر
Capsella rubella (pink shepherd's-purse) , Lepidium campestre (field pepperwort) , Brassica napus (rapeseed) , توێژەران بۆیان دەرکەوت کە خێزانی (Brassicaceae) کە کەلەرم ، قەڕنابیت ، برۆکۆلی و ...ھتد دەگرێتەوە ، ئەمانە ئەو ڕووەکانەن کە لە پلەی گەرمی بەرزدا تۆوەکانیان دەشکێت .

بە پێی زانیاریەکانی توێژینەوەکە چەن ڕێگایەک دەردەخات بۆ گەشەکردنی دانەوێڵە لەکاتی گۆڕانی کەشووھەوای سەر زەوی و زیادبوونی پلەی گەرما کەواتە بۆ دەستکەوتنی خۆراک لە داھاتوودا پێویستە گۆڕانکاری لە دانەوێڵەکاندا بکرێت.

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن Dr. Vinod Kumar  و Professor: Lars Ostegaard کراوە.

سەرچاوە : Temperature resilient crops now an “achievable dream” say authors of new study

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە