تەنۆلکە وردەکانی تیتانیۆم ئاوی پیس دەپاڵێوێت و پاکی دەکاتەوە
توێژەرانی زانکۆی ڕایس (Rice) جۆرە حەسیرێکیان درووستکردووە کە ماددە پیسەکانی ناو ئاو ھەڵدەمژێت و لە ناویان دەبات ، ئەم حەسیرە پاککەرەوەیە لە تەنۆلکە وردەکانی تیتانیۆم دایۆکساید (Titanium Dioxide) پێکھاتووە کە نووساون بە ڕیشاڵی پۆلیمەر (Polymer) , کاتێک ئەم حەسیرە دەکرێتە ناو ئاوێکی پیسبوو ئەوا مادە پیسەکانی ناو ئاوەکە دەنووسێنێت بە خۆیەوە و لە ناویان دەبات لە ڕێگەی تیشکی سەروو بنەوشەیی ، توێژەران باس لەوە دەکەن کە ئەم ڕێگایە بۆ پاککردنەوەی ئاو خێراتر و سەلامەت تر و ووزەیەکی زیاتریشی ھەیە لە چاو سیستەمەکامی تر .
پاکەرەوەی ئاوی تیتانیۆم دایۆکساید (Titanium dioxide) بە بەرھەم تر دەبێت ئەگەر بخرێتە بەر تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) ، چوونکە وای لێ دەکات کە چەن جۆرە ووزەیەکی ئۆکسجین دەربدات کە دەبێتە ھۆی لە ناوبردنی ماددە پیسەکان .
تەنۆلکە وردەکانی تیتانیۆم دایۆکساید نوسێنران بە پەڕەیەکی کوونداری چنراو بە ڕیشاڵ ، دواتر دەکرێتە ناو ئاوێکی پیسبوو و ماددە پیسەکانی ناو ئاوەکە لە ناو دەبات .
وە ئەم کردارەش پێی دەوترێت (water-repelling) یان (haydrophobic) دوورخستنەوەی ئاوەکە واتە ئەم حەسیرە ئاوەکە ھەڵنامژێت بەڵکوو مادە پیسەکانی ناو ئاوەکە ھەڵدەمژێت .
دوای ئەوەی کە حەسیرەکە بە تەواوی لە ناو ئاوەکەدا خووسا بە مادەی پیسی ناو ئاوەکە دەتوانیت دەری بھێنیت و بیخەیتە بەر تیشکی سەروو بنەوشەیی کە حەسیرەکە پاک دەکاتەوە و مادە پیسەکانی حەسیرەکە لە ناو دەبات .
سەرچاوە : Soak and destroy: Titanium nanoparticles trap and kill contaminants in water