باخچەی باراناوی : ئەو باخچە ستوونییەی کە ھیچ وزەیەکی ناوێت بۆ ئاودانی

rain garden vertical garden

لەوانەیە باخچە ستوونییەکان سەرنجڕاکێش دەربکەون، بەڵام ئەویش پێویستی بە سستەمێکی ئاودانی باش ھەیە بۆ ئەوەی ئاوی باخچەکە بدات.

کۆمپانیای سەوزایی شارستانی (Treebox) باخچەیەکی ستوونییان درووستکردووە، کە خۆی ئاوی خۆی دەدات بە بێ ئەوەی ھیچ وزەیەک یان ھێزێک بەکاربھێنێت ئەم باخچەیە بە ئاوی باران ئاو دەدرێت.

ئەم باخچەیە دەکەوێتە شەقامی (Tooley) لە شاری لەندەن، ئەم باخچەیە وا درووستکراوە کە لە پشت ھەر ڕووەکێکەوە تانکێک ھەیە کە ھەر کاتێک باران ببارێت ئاوی بارانەکە دەچێتە ناو تانکەکە. وە ئەم سیستەمی ئاودێرییە وا دیزاین کراوە کە ھەرکاتێک تانکەکە پڕ بوو لە ئاو ئەوا لە ڕێگەی پڵیتەوە ئاوەکە دەگەیەنێت بە ڕووەکەکە بە ھۆی پەستانەوە.

ئاوی ناو تانکەکە بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو دەدرێت بە ڕووەکەکان بۆ ئەوەی ئاوی زیاد لە پێویست نەخۆنەوە، چونکە سیستەمەکە وا دانراوە کە لە کاتی باران بارینی زۆردا تانکەکە ئاو نانێرێت بۆ ڕووەکەکە، وە ئەگەر تانکەکە پڕ ببێت لە ئاو ئەوا بەشی ئاودانی شەش ھەفتەی ڕووەکەکە دەکات لە کاتی نەبوونی باراندا .

بەڕێوەبەری کۆمپانیای (Treebox) کە ناوی (Armando Raish)'ە پێشبینی دەکات کە ئەم جۆرە باخچە ستوونییانە لەو شوێنانە درووستبکرێت کە خزمەتگوزاری کەمترە لە چاو شوێنەکانی تر، وە دەڵێت ئەو ڕووەکانەی کە لەم باخچەیەدا بە کارھاتووە ئەو جۆرە ڕووەکانەیە کە ھەمیشە سەوزن و ئەو جۆرانەن کە گوڵیان نیە و زیاتر گیان ، وە ئەمەش ئەو ڕووەکانەیە کە لەم باخچەیەدا ڕووێنراون : (Asplenium), (Polystichum), (Carex Elata), (Sarcococca), (Geranium) .

سەرەتای درووستکردنی ئەم باخچە ستوونییەی (Tooley) لە ساڵی 2013”دا بوو ،دوای ئەوەی کە زانرا پڕۆژەکە سەرکەوتووبوو ، ئەوا درێژی باخچەکەیان کردبە سێ ئەوەندە و کردیان بە بە (30m) یان 98 ft .کە لەم چەن مانگەی پێشوودا تەواو بوو.

سەرچاوە : Rain Garden: the vertical garden that uses no power

.

 

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە