تێسلا بە سەیارەی خۆ-لێخوریو بەخێرهاتن لە داهاتوو دەکات

Tesla Model S

بەرنامەکانی کۆمپانیای تێسلا مۆتۆرس (Tesla Motors) چەند تایبەتمەندییەکیان هەیە کە وا لە ئۆتۆمۆبێلەکان دەکەن نیمچە-ئۆتۆماتیکیبن، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە دەیەوێت هەموو سەیارەکانی ئامادەبن بۆ داهاتوویەک کە تێیدا شۆفێری زیاتر لەسەر تەکنەلۆجیایە وەک لە مرۆڤ.

لەم کاتەدا، تێسلا پەرەپێدانێکی ڕاگەیاندووە بۆ هەموو ئۆتۆمۆبێلە تێسلاکان، کە وادەکات هەموویان توانای خۆ لێخوڕینیان هەبێت. تێسلا دەڵێت، "خۆ بەڕێوەبردنی تەواو وادەکات کە ئۆتۆمۆبێلێکی تێسلا تا ڕادەیەک سەلامەتتربێت لە شۆفێرێکی مرۆڤ، هەروەها تێچوونێکی دارایی کەمتری دەبێت بۆ ئەوانەی ئۆتۆمۆبێلێکیان هەیە و هاتووچۆ بە نرخێکی کەم دابیندەکات بۆ ئەوانەی نیانە".

لە ڕاگەیاندنەکەیدا، دۆزەرەوەی کۆمپانیاکە ئێلۆن مەسک (Elon Musk) وتیشی هیوادارن تەکنەلۆجیاکە بسەلمێنن بە گەشتێکی خۆ-لێخوڕین لە ئەمەریکا، لۆس ئانجێلۆس تا نیۆرک. تایبەتمەندییە تازەکان ئەمانە ئەگرێتەوە: ٨ کامێرا بینینی ٣٦٠-پلە دابیندەکات، هەروەها هەمووشتێک ئەبینێت تا دووری ٢٥٠ مەتر.

هەروەها کۆمپیوتەرێکی بەهێزی دەخرێتە سەر کە هەموو زانیاریەکان کۆبکاتەوە و بەکاربێنێت لە تۆڕی تێسڵادا. بێگومان نابێت پێشبینی بکەیت ئۆتۆمۆبێلەکەت بۆخۆی بڕواتەوە ماڵەوە. هێشتا ملیۆنەها کیلۆمەتر تاقیکردنەوە ماوە تا کۆمپانیاکە تایبەتمەندیەکە دەچەسپێنێت و دوای ئەوەش هەر چەند مانگێک تایبەتمەندی تازە دادەنرێ و پەرە بە تەکنەلۆجیاکە دەدرێت.

سەرچاوە : Tesla welcomes the future with full self-driving hardware on every new car

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە