6 ئیش(کار) کە لەوانەیە لە 10 ساڵی داھاتوودا نەمێنن
1 - ژمێریاری شت فرۆشتن
لەگەڵ زیادبوونی خزمەتگوزاری خودی و بەھۆی ھەبوونی تەکنەلۆجیاو گۆڕانکاریکردنی لە شێوازی شت کڕین وای کردووە کە کڕیارەکان کەمتر پێوێستیان بە فرۆشیار ھەبێت ، ئەمەش وا دەکات کە لە داھاتوودا کڕیارەکان پێوێستیان بە ژمێریار نەبێت بەڵکو سیستەم خۆی کارەکانی ژمێریار جێ بە جێ دەکات .
2 - دووکانی فرۆشتنی تەلەفونی ناو ماڵ
لە ئێستادا خەڵک تەلەفۆن بەکار ناھێنێت یان زۆر کەم بەکاردێت ، چوونکە چەندین ڕێگەی ئاسانتر ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پەیوەندی وەک ئیمەیڵ و نوسینی نامە(مەسج) بۆیە ئەو دوکانانەی تایبەت بوون بە پەیوەندیکردن ئێستە بەرەو نەمان دەڕۆن و دەتوانین بڵێین پیشەیەک بوو کە لە ڕابردوودا ھەبوو.
3 - بریکاری گەشتکردن
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت و ھەبوونی چەندەھا سەرچاوە لەسەر گەشتکردن و ڕێبەریکردنی گەشتیاران وھەبوونی چەندین کتێبی ڕێبەری گەشتیاری ، لە ئێستادا ئەم ئیشە بە تەواوی ڕوو لە کزبوونە.
4 - شۆفێری تاکسی
بەھۆی ھەبوونی چەندەھا ئەپڵیکەیشنی لێخوڕین بۆ شۆفێران کە لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنانەوە بە ئاسانترین ڕێگا دەگەیتە ئەو شوێنەی کە مەبەستتە ، وە ھەبوونی ئامێری GPS و زیاتر بەکارھێنانی وایکردووە کە خەڵک کەمتر پشت بە شۆفێری تەکسی دەبەستێت و بە تێچویەکی کەمتر خۆی دەتوانێت بڕواتە ئەو شوێنەی کە مەبەستیەتی. تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن بەردەوام بن کە خۆیان ئارەزویان لەو ئیشەیە ئەگەرنا وەکو داھات داھاتێکی زۆر کەمی دەست دەکەوێت .
5 - چاپەمەنی و بڵاوکەرەوەی (کتێب، ڕۆژنامە و گۆڤار)
پێویست بە سەرسامبوون ناکات ئەگەر بڵێین چاپەمەنی و بڵاوکەرەوەکان ڕوو لە نەمان دەکەن ، چوونکە خەڵک لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی ھەواڵ و زانیاریەکان پشت بە (digital media)دەبەستێت واتە پشت بە ئینتەرنێت یاخود تەلەفزیۆن دەبەستێت نەک ڕۆژنامە و گۆڤارەکان. خاوەنی چاپەمەنی و بڵاوکەرەوەکان لە ئێستادا بە قەیرانێکی ئابووری قورسدا تێدەپەڕن.
6 - ئیشی پۆستە و بەرید
بەھۆی بەکارھێنانی تەکنەلۆجیاو ئاڵوگۆڕکردنی ئیمەیڵ ئەم ئیشە وردە وردە ڕوو لە لەناوچوون دەکات.