تایەی کۆن دەتوانێت کۆنکریتەکانمان بەهێزتر بکات

Old tires make for stronger concrete

بۆ ماوەیەک لە ئێستادا، لاستیکی تایەی کۆن لەسەر یەک چنران بۆ ئەوەی بەکاربێن بۆ دروستکردنی جۆرێکی جیڕتر لە قیر. توێژەرەکانی زانکۆی بریتیش کۆلۆمبیا (British Columbia) ئێستا شتەکان بە ڕێگایەکی جیاوازدا دەبەن، بە بەکارهێنانی ڕیشاڵەکانی پۆلیمەر (ماددەیەکی کیمیاییە) کە وەردەگیرێت لە تایە کۆنەکان بۆ دروستکردنی کۆنکرێتی بەهێزتر ، کە زیاد دەکرێت بۆ کۆنکرێت خۆی (کە ئەویش تێکەڵەیەکی چیمەنتۆ و لم و ئاوە)، ڕیشاڵە کشاوەکان درزە وردەکانی نێوانیان پڕ دەکەنەوە لەگەڵ دروستبوونیان، ئەوەش ناهێڵێت درزەکان گەورەتربن. لە تاقیکردنەوەکاندا دۆزراوەتەوە کە ئەو کۆنکرێتانەی ڕیشاڵی تایەکەیان بۆ زیاد کراوە %90 بەرگری زیاتر بووە بۆ کێشەی درزبردن، بە بەراورد لەگەڵ کۆنکرێتی سادە.

هەروەها ڕیشاڵی وەرگیراو لە تایە کۆنەکانەوە تەنها پێویست دەکات (0.35)ی تێکەڵەی کۆنکرێتەکە پێکبێنێت.

ئەم تەکنەلۆجیایە نەک تەنها یارمەتیمان دەدات کە ئەوەندە تایە فڕێنەدەین ، بەڵکو ژمارەی ئەو کاتانەش کەم دەکاتەوە کە پێویست دەکات کۆنکرێت بگۆڕدرێت. چونکە چیمەنتۆ هۆیەکی سەرەکی دروستبونی کاربۆن دوانەئۆکسید (Carbon Dioxide)، تا کەمتر بەکاریبێنین باشترە بۆ سروشت و ژینگەکەمان.

بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر نێمکومار بانسیا (Nemkumar Banthia)، توێژەرەکان ئەم ڕێگایەیان بەکارهێنا بۆ بینایەکی تازە و ئامێری چاودێریان کردۆتە ناو کۆنکرێتەکە بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو گۆڕانکارییەک بن وەک درزبردن، تا ئێستا ئەنجامەکان ئەرێنی و هیوا بەخشن.

سەرچاوە : Old tires make for stronger concrete

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە