سەقفی کۆنکرێتی تەنکی چەماوە مۆنیومێنتێکە بۆ دیزاینی دیجیتاڵ
کۆنکرێت دەمێکە هەیە، بەس ئەمە واتای ئەوە نییە کە ناتوانین ڕێگای تازە بدۆزینەوە بۆ بنیاتنان لە جیهاندا. ئێستا ئەندازیارەکانی ئی تی ئێچ زوریچ (ETH Zurch) پەرەیان بە ڕێگایاکی کاریگەرتر داوە بۆ بنیاتنان بە کەرەستەکان، سەقفێکی زۆر تەنک و چەماوە بە ئەستووری 5 سەنتیمەتر دیزاین کراوە بۆ پاڵپشتیکردنی سیستەمی پاراستنی وزە لە ناو بیناکاندا.
هەرچەندە هەڵوەشێندراوەتەوە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی تر بکرێت، نمونەکە 7.5 مەتر بەرز بوو، هەروەها زۆر تەنک بوو کە ئەستوورترین بەشی 4.7 سەنتیمەتر بوو وە لە سوچەکانیدا 3 سەنتیمەتر. ڕووبەری ڕووی 160 مەتر دووجابوو و ڕووبەری 120 مەتر دووجای ئەگرت، بەڵام سەیرییەکە لەوەدا بوو کە سەقفەکە نوشتابۆوە، شێوەیەکی دروست ئەکرد کە کۆنکرێت لە کاتی ئاساییدا ناتوانێت خۆی تیا ڕاگرێ بەبێ پێکهاتەی پاڵپشتی.
لەجیاتی بەکارهێنانی تەختە کە یەکجار بەکاردێ، ئەندازیارەکان تەکنیکێکی تازەیان تاقیکردەوە کە خۆیان دروستیان کردبوو. تۆڕێکی کێبڵی پۆڵا کشێندرا بۆ سەر شێوەی مەبەست، وە چنراوێکی پۆلیمەر خرایە سەریان بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستکاری بکرێت. شێوەکە کۆنتڕۆڵکرا بە چەند ئالگۆریزمێک (Algorithm) کە وزە بە یەکسانی دابەش دەکەن لەنێوان وایەرەکاندا و دۆزیویەتییەوە کە چەند کۆنکرێت پێویست بوو بۆ هەر بەشێک زیاد بکرێت. دوای ئەوە تۆڕەکە ئەتوانرێت هەڵبوەشێندرێتەوە و بەکاربهێنرێتەوە بە پێی پێویست.
بە گشتی، 20 تەن لە کۆنکرێتی تەڕ پاڵپشتیکرا بە 500 کیلۆگرام لە کێبڵی پۆڵا و 300 کیلۆگرام لە چنراوی پۆلیمەر.
نموونە کۆنکرێتێکە دیزاین کرابوو کە سەقفی شووقەیەک بگرێت بە ناوی هیلۆ (HiLo) لە سویسرا ،کە ئامانجی پاراستنی وزە بوو، لەبەرئەوەی لە نێوان کۆنکرێتە تەنکەکەدا خانەی وزەی خۆر کۆکەرەوە دانراوە.
دوای 4 ساڵ لە خۆ ئامادەکردن، ئەم ڕاهێنانە 6 مانگی تێچوو بۆ جێبەجێکردن، دواتریش توێژەرەکان ئەیانەوێت هەمانشت بنیات بنێنەوە لە نێست (NEST) لە ماوەی ٨8 بۆ 10 مانگدا.
فیلیپ بلۆک، توێژەری سەرەکی پرۆژەکە دەڵێت: "نیشانماندا کە ئەکرێت پێکهاتەیەکی سەرنجڕاکێشی کۆنکرێتی تەنک دروستبکەین بە بەکارهێنانی کەرەستەی سوک و ئاسان بۆ شێوە گۆڕین، بەمشێوەیەش سەلماندمان کە پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆنکرێت دەکرێت دروستبکرێت بەبێ بەفیڕۆدانی کەرەستەی زۆر."
سەرچاوە : Ultra-thin, curvy concrete roof is a monument to digital design