خانووی دژە-لافاو
خانووی دژە-لافاو لەگەڵ هاتنی شەپۆل بەرزدەبێتەوە هەندێک ناوچە لە شانشینی یەگرتوو (بەڕیتانیا) ناکرێت خانووی لێ دروستبکرێت لەبەر مەترسی لافاو، بەڵام لەبەر نرخی بەرزی خانووەکان لە ووڵاتەکە، پارەی چاک هەیە بۆ بەدەستهێنان ئەگەر ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ بنیاتنانی خانوو لەم ناوچانە. ئەمەش هاندەری بیرۆکەی ماڵی بەرزبووەوە بوو.
(Elevating House) ماڵی بەرزبۆوە کە دیزاین کراوە لە لایەن گروپی لارکفلیت(Larkfleet) لە هەموو ناوچەکانی تری شانشینی یەگرتوو هەیە. کە ئاگاداریی لافاو ڕاگەیەندرا سیستەمێکی میکانیکی بە چەند پێکهاتەیەکەوە ماڵە 75 طەنەکە بەرزدەکەنەوە 1.5 مەتر لەسەر زەوی لە ماوەی 5 دەقەدا.
خاوەن خانووەکان لەوێدا نامێننەوە کە خانووەکە بەرز دەبێتەوە (لەبەر چەند هۆیەکی سەلامەتی)، بەڵام شتەکانیان کۆدەکەنەوە و دەڕۆن بۆ شوێنێکی نیشتەجێبوونی کاتی تا حاڵەتەکە هێمن دەبێتەوە. واتا ئامانج لەمە پاراستنی خانووەکەیە.
خەزنکەرێکی وزەی خۆری و سیستەمێکی پاتری دڵنیامان دەکەنەوە لەوەی کە ماڵەکە وزەی تێدا دەمێنێتەوە لەوکاتەی لە حاڵەتی بەرزبوونەوەدایە، ئاوەڕۆ و ئاویش لە کار ناکەوەن.
لە حاڵی ئاسایدا، پێش ئەوەی دیسانەوە نیشتەجێی خانووەکە بیتەوە دەبێت زەوییەکەی ژێر خانووەکە پاکبکرێتەوە، وە هەروەها ئەگەری هەیە کە لافاوێکی زۆر بەهێز ئەکرێت زیان بە سیستەمە میکانیکیەکەی بەرزکردنەوەکە بگەیەنێت.
گروپی لارکفلیت داوای پلانکردنیان داناوە بۆ پڕۆژەکە، ئەگەر هەموو شتێکیش باش بڕوات ئەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا بنیاتبنرێت.
سەرچاوە : Elevating house to beat flood risk