خێراترین سەیارە لە ھەموو جیھاندا
ئەو سەیارەیەی کە ڕیکۆردی شکاندووە لە ڕووی خێرایی و مەودای درێژ و توانای کارکردنی کە خێراییەکەی 250mph ە واتە 250 مایڵ دەبڕێت لە کاتژمێرێکدا، کە وەک باشترین جۆری سەیارەی کارەباییە کە توانای کارکردنی زیاتری (Aerodynamic) ئایرۆداینامیکی ھەیە.
ئەم سەیارەیە ھەرچەندە بە خێراترین سەیارە دادەنرێت ھێشتا توانای ھەڵگرتنی 4 سەرنشینی ھەیە.
سەقفی سەیارەکە لە شووشەیەکی تەنکی کێش سووک درووستکراوە کە دەتوانرێت لا ببرێت یاخود دابخرێت.
نرخی ئەم سەیارەیە نزیکەی (200,000$)ە.
سەرچاوە : Tesla Roadster