ڕوانینێک لە یەکەمین ڤێلای ژێرئاو

media share

موراکا (Muraka) یەکەمین ڤێلایە کە بەم شێوە نایابە لە ژێرئاو دروست کرابێت، دەکەوێتە دورگەی کۆنراد مالدیڤس رانگالی.

(Conrad Maldives Rangali) ئەم ڤێلایە دوو قاتی هەیە و جێگای 9 میوان دەبێتەوە تێیدا. هەروەها بەهۆی پەنجەرەیەکی گەورەی 180 پلەیی چەماوە لە بەشێکیدا، دیمەنێکی سەرسامکەری ژیانی ئاوی دەورووبەری نیشان دەدات.

هەروەها شوێنی مەلەکردنیش لەخۆدەگرێت، واتا دەتوانیت بڵێیت لە مەلەوانگەیەک لە ژێر ئاودا مەلەمکردووە، لەگەڵ شوێنێکی ڕاهێنان و بێگومان هەموو پێداویستی و ڕازاندنەوەکانی کە لە ڤێلاکانی تر هەیە.

ئەحمەد سالم، ئاندازیاری سەرەکی و دیزاینەری کارەکە دەڵێت، "پاڵنەرمان لێرەدا ئەوەبوو کە شتێکی نوێگەرانە و سەرسامکەرانە نیشانبدەین بە گەشتیارەکان لە دەوروبەری جیهان، ئەم پڕۆژەیە دەرفەت دەدات پێیان کە دوورگەکە لە ڕوویەکی ترەوە سەیربکەن، کە ئەویش لەژێر ئاوەوەیە. مێژوومان پڕە لە پڕۆژەی ڕازاوە و نوێگەری لە ڕادەبەدەر و شانازیش دەکەین بەوەی هەردەم لە پێشەوە بمێنینەوە لەڕووی تەکنەلۆجی و ئەندازیاری و دیزاینییەوە".

لەو کاتەی تەواو دەبێت، بەشی خوارەوەی ڤێلاکە 5م لە ژێر ئاودا دەبێت. نرخی مانەوە بۆ ئەم ڤێلایە جارێ ئاشکرا نەکراوە بەڵام نرخەکان لە دوورگەکە لە دەووری 855 دۆلاردایە بۆ هەر شەوێک.

سەرچاوە : Sneak peek inside the world's first undersea villa

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە