ماڵێکی بچووکی هەرزان
کۆستاڵ کرافتسمان (Coastal Craftsman) خانووەیەکی زۆر بچووکە لەسەر پشتی تڕێلەیەک دروستکراوە لەلایەن هاندکرافتێد موڤمێنتەوە (Handcrafted Movement).
شێوازێکی دەرەکی سەرنجڕاکێشی هەیە، ناوەوەشی بە شێوەیەکی زیرەکانە دانراوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە قەبارە کەمەکەی بەکاربێنێت بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستێکانی نیشتەجێبووەکە.
ئەم خانووە، کە درێژیەکەی 8 مەتر و نیوە، وزەیەکی کەمتری دەوێت لە کارەبا، بە پێی پێشبینیەکان 12 بۆ 25 دۆلاری دەوێت لە مانگێکدا کە ئەمەش کەمترە لە خانوویەکی سادە، هەروەها دیارە کە خەرجی ئاو و گازیش بە هەمان شێوە کەمن.
ژووری دانیشتنەکە قەنەفەیەکی گەورەی تێدایە کە دەکرێت بەسیسەم، لەگەڵ تەپڵەکی نانخواردن و تەلەفیزۆن. ژووری چێشتلێنان فریزەر و سەلاجە و فڕن و دەستشۆری تێدایە.
هەروەها تەوالێت و حەمامیش بەشێکن لەم خانووە. یەک ژووری نوستنیشی تێدایە کە پێک دێت لە دوو سیسەم کە بە قادرمەیەکی بچووک دەچیت بۆی. ئەم خانووە فرۆشراوە بە 72,500 دۆلار.
سەرچاوە : Coastal Craftsman” Tiny House on Wheels by Handcrafted Movement