بە ئوتێلێکی گەڕۆک بگەڕێ
ئێدواردۆ و دانیێلا دوو پورتوغالین کە بەناو ئەفریقا و ئەوروپادا ڕۆیشتوون، سەرکێشیان کردووە و هاوڕێی تازەیان دروستکردووە، فێربوون لەبارەی کولتووری تازە، هەمووی لەناو ئوتۆمبێلە گەورەکەیان.
ئەم ئۆتۆمبێلە تەنها کەرەڤانێکی سادە نییە، بەڵکو گەورەترە، دووقاتە، ئوتێلێکە لە خۆیدا.
لە ئێستادا ئەم دوو کەسە گەشت بە خەڵک دەکەن لەگەڵ خۆیاندا، بە نرخی 600 دۆلار بۆ حەفتەیەک.
بیرۆکەکە لێرەدا ئەوەیە کە گەشتیاران بۆ وەرگرتنی پشوو دێن و لەم ئوتێلە گەڕۆکەدا دەمێننەوە لەگەڵ گەشتیاری تردا و پێکەوە یەکتر دەناسن و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن لە گەڕانیان بەدەوری ناوچەکە.
هەروەها هەموو پێداویستییەکی تیادا دابین کراوە و هیچی کەم نییە لە ماڵێک، 4 ژووری خەوتن بۆ میوانەکان، ژووری چێشتلێنان، حەمام و تەوالێت، ژووری نانخواردن، ئەمانەی هەمووی تێدایە، لەگەڵ هێڵی ئەنتەرنێتیشدا بێجگە لەمانەش گەشتی ڕوونکردنەوەیی، وانەی خلیسکێنە لەسەر شەپۆل، مەساج و یارمەتیدانی تەواو پێشکەش دەکەن بەوانەی لەگەڵیان دەڕۆن.
سەرچاوە : MORE LIVING SPACE ON YOUR TRAVELS