ماڵێکی خۆڕاگر کە دەکرێت لەسەر دار یان زەوی بنیاتبرێت
ماڵی داری، ئەو ماڵە چەند قاتەی کە بەرزدەکرێتەوە لەسەر زەوی، پرۆژەی ئەندازیاری بەریتانی ئەنتۆنی جیبۆن (Antony Gibbon)ە. ئەم خانووە ئیلهام لە شێوەکانەوە وەردەگرێت، دەشکرێت لە هەر ژینگەیەک دروستبکرێت جا دارستانبێت یان لەسەر ڕووبار و دەریاچە.
شێوە جیاوازەکەی ئەم بینایە دیزاینێکی ناوەکی سەیری پێدەبەخشێت. پێکهاتە ناوەکیەکانی بریتین لە: شوێنی خەوتن بە سیسەمەوە لە قاتی سەرەوە، ژوورێکی چێشتلێنانی کراوە، تەوالێتێک، وە شوێنی خوێندنەوە و دانیشتنی تر لە خوارەوە. هەروەها دیزاینەکە جێگای زۆر دابین دەکات، واتا نیشتەجێبوان هەست بەوە ناکەن کە لە قەفەسێکا دەستبەسەر کرابن، لەگەڵ پەنجەرەی گەورە و 2 باڵکۆنە بۆ ئەوەی چێژ لە ژینگەی دەوروبەر ببینن بە ئارامی.
دیزاینەکە ئەتوانرێت بگۆڕدرێت لەسەر پێویستییەکانی کڕیارەکان. ماڵی جەت (Jutt) جۆری دووەمی ماڵی دارییە، بەڵام ئەم لەسەر زەویە، بۆیە نرخی کەمترە. ئەمەشیان هەموو پێداویستیە ناوەکیەکانی خانوویەکی سادەی تێدایە، وەک ماڵە دارییەکە.
کۆمپانیای دیزاینەکانی ئانتۆنی جیبۆن (Antony Gibbon Designs) دەڵێن: "ئێمە ژینگە بە پاڵنەرێکی گرنگی کارەکانمان دەزانین. هەموو شێوەیەک بە تایبەتی دروستکراوە بۆ ڕەچاوکردنی دەوروبەرەکەی بە بەکارهێنانی کەرەستەی سروشتی خۆڕاگر."
سەرچاوە : Sustainable home can be built in the trees or on ground