خانوویەکی بچوکی سەرنجڕاکێش
ئەمجارە کۆمپانیا گەورەکانی ئەندازیاری زۆر بە کەمی حەز بە دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی بچووک دەکەن، بەڵام ئەم پڕۆژەیە لەلایەن بیگ (BIG: Bjarke Ingels Group)ەوە دەرچوونێکە لەو خووە.
ئەم کۆمپانیا دانیمارکیە کابینە/خانووی بچووکی زۆر کەشخە و سەرنجڕاکێشیان دروستکردووە بۆ کۆمپانیای کلەین (Klein) کە ئەوانیش ئەیفرۆشنەوە بە کڕیاران.
ئەم نموونەیە لە نیۆرکی ئەمەریکا دانراوە. شێوەیەکی سێگۆشەیی جیاوازی هەیە کە لە دیزاینی شێوازی-Aوەرگیراوە، ئەمەش بەرزی 4 مەتر و ڕووبەری 17 مەتر دووجای پێدەبەخشێت.
لەناویدا ئاگردان، مەتبەخ و شوێنی نان خواردنی تێدایە، لەگەڵ دوو شوێنی خەوتن، تەوالێت و حەمام. هەروەها پێشبینی دەکرێت وزەی خۆریش سوودی لێوەربگیرێت لەم پڕۆژەیەدا.
سەرچاوە : BIG goes small with off-grid tiny house