بچووکترین ماڵ لە جیهاندا درووستکرا
ماڵە بچووکەکان زۆر بەناوبانگن لەم ماوانەدا ، بەڵام ئەمەیان کەمێک لە سنوور دەرچووە. زانا فەڕەنسیەکان ماڵێکی ماکرۆیان (Micro House) درووستکردووە کە قەبارەکەی 300 مایکرۆمەترە، کە ئەمەش دەکاتە یەک لەسەر ملیۆنی مەترێک.
ماڵەکە لە لایەن تیمێک لە دەزگای فیمتۆ ئێستی (Femto-ST) لە فەڕەنسا دروستکراوە بە بەکارهێنانی سیستەمی کارگەی نانۆیی یوڕۆبۆتێکس (μRobotex) (نانۆیی لێرەدا مەبەستە لە شتێک کە قەبارەکەی لە نانۆمەتر دەرناچێت، کە ئەمیش زۆر زۆر بچووکە). لێزەرێکی ئایۆنی بەکارهاتووە بۆ بڕین و بەشێوەکردنی پارچەکانی خانووەکە، لەگەڵ گازدا کە بۆ بەیەکەوە لکاندنیان بەکارهاتووە.
هەرچەندە ئەم خانووە وردانە هیچیوا نابەخشن بە جیهان، بەڵام تەکنەلۆجیاکە دەکرێت بۆ شتی بەسوودتر بەکاربێت، وەک دروستکردنی ئامێری تەنک بەقەدەر مووی مرۆڤ کە دەکرێت بخرێنە ناو سووڕی خوێنی مرۆڤەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری. بێجگە لەمەش، پێشکەوتنێکی گرینگە بۆ زانستی ڕۆبۆتی و بینایی.
سەرچاوە :World's tiniest house built to demo game-changing tech Science