باشترین ماڵەکانی ئەمەریکای باکوور
هەموو ساڵێک دەزگای ئەندازیاری ئەمەریکا باشترین ماڵە ئەمەریکیەکان هەڵدەبژێرێت بۆ خەڵاتەکانی.
خەڵاتەکان هەلێکی چاک دەبەخشن بۆ بینینی دۆخ و پێشکەوتوویی کۆمپانیا ئەندازیاریەکانی ئەمەریکا. هەڵبژێردراوەکانی 2018 بریتین لە 11 پڕۆژە .
بیەر ستاند (The Bear Stand)، لەلایەن بۆهلین سیوینسکی جاکسن (Bohlin Cywinski Javkson)، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تۆرۆنۆیە لە کەنەدا یەکێکە لە پڕۆژە هەڵبژێردراوەکان کە خزمەتگوزاری ئاست بەرزی بەکرێگرتن بۆ پشوو دەبەخشن.
هەروەها ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە نێوان دەریاچەیەک و بەردی گرانیتیەوە کە دیمەنێکی جیاواز و سەرسامکەری پێدەبەخشێت.
شوقەکانی کرێس (Crest Apartments) دانیەکی ترە، دەکەوێتە کالیفۆرنیای ئەمەریکا و پێکدێت لە 64 ماڵ لەگەڵ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت.
ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە کەسە بێماڵەکان و جەنگاوەرە کۆنەکان کە ئێستا هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بچن.
لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوەی وزە و کۆکردنەوەی زۆر کاریگەری تێدا دانراوە.
سەرچاوە : Gallery: AIA honors North America's best new homes