ئۆتۆمۆبێلێکی بچووکی سۆلۆ دەگەیەندرێت بە یەکەم موشتەری
زۆر شت دەوترێت دەربارەی سۆلۆ (Solo)
کە ئۆتۆمۆبێلێکی کارەبایی قەبارە بچووکە (هەرچەندە بە پێی یاسا بە ماتۆڕ دادەنرێت).
ئەم ئۆتۆمۆبێلە، کە لەلایەن کۆمپانیای ئێلێکترا مکانیکا (Electra Meccanica) لە ڤانکۆڤەر (Vancouverr) دروستکراوە، دەتوانێت تا خێرایی 130 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا ببڕێت. پاترییەکەی بە 3 کاتژمێر پڕدەبێتەوە بە وێستگەیەکی 220 ڤۆڵتی، وە دەشتوانێت بۆ 161 کیلۆمەتر کاربکات پێش بەتاڵبوونەوە. نرخی 15,500 دۆلارە.
کۆمپانیاکە لەم ماوانەدا یەکێک لە ئۆتۆمۆبێلەکانی سۆلۆیان گەیاند بۆ کڕیارێک لە لۆس ئەنجلۆس، ئەمەریکا. کڕیارەکە لەبارەیەوە دەڵێت: "بیریدەهێنامەوە بەو ڕۆژانەی سەیارەی فۆرمولام لێدەخوڕی، زۆر خێرا و چاکبوو، زۆر چێژم بینی لە لێخوڕینی." پلانەکان وایە 75 هەزار دانە لەم ئۆتۆمبێلە دابینبکرێن لەم ساڵانەدا.
سەرچاوە : Solo EV delivered to first US customer