پێنج کتێب کە ژیانت دەگۆڕن

bookbig

1. سیانزدە شت کە کەسانی بەهێز لە ڕووی دەروونیەوە نایکەن - ئەیمی مۆرین
ئایا کێشەت هەیە لەگەڵ سەرکەوتن بەسەر کەوتنەکانی ژیان؟ ئایا زۆر مێشکت سەرقاڵە بە چەند شتێکەوە کە لە کۆنتڕۆڵی خۆتدا نین؟ مۆرین پێت نیشان دەدات چۆن یارمەتی کەسانی تری داوە سەربکەون بەسەر قورسی و ڕێگریەکانی ژیانیان، چۆنیش تۆ دەتوانی هەمانشت بکەیت.

2. چۆن وازبێنیت لە خەمخواردن و بژیت - دێل کارینگی
تا ئێستا بیرت کردۆتەوە بۆچی ناتوانیت واز لە خەمخواردن و بیرکردنەوەی دوورودرێژ بێنیت لە بارەی بابەتێکەوە؟ بە دیاریکردنی ڕەگی دڵەڕاوکێیەکە دەتوانیت کۆتایی بە کێشەکە بێنیت بە تەواوەتی، کارینگی لێرەدا ئەم ڕێگایەت نیشاندەدات.

3. ژیانت چۆن دەپێوی؟ - کلەیتۆن کریستێنسێن، جەیمس ئۆڵوۆرز، کارێن دیلۆن
ئایا گۆڕینەوە ئەکەیت لە ژیانتا؟ هەرچەندە سەرکەوتن لە کارەکاندا شتێکی گرنگە بەڵام پشتگوێخستنی خێزان و هاوڕێکانت کاریگەری نەخوازراویان دەبێت لەسەرت. ئەم کتێبە ئامانجی ئەوەیە کەمێک بەرچاوت ڕوونبکاتەوە لەسەر ئەم بابەتانە.

4. دۆزینەوەی پێکهاتەت - کێن ڕۆبینسۆن
هەموو کەسێک خولیا و حەزێکی هەیە، ئەگەر تۆش تا ئێستا دۆزیبێتتەو یاخود نا، ئەم کتێبە پێت نیشان دەدات چۆن لە یاساکانی کۆمەڵگا دەربچیت و ئامانج و حەزی خۆت بەدەستبێنیت لە ژیاندا.

5. زیرەکی هەستی - دانیێڵ گۆلمان
ئایا دەزانیت کە ئەگەر خێرایی لێدانی دڵت لە سەروو 100 بێت لە یەک دەقەدا ئەوا هەستەکانت ڕێگری دەکەن لە بیرکردنەوەی ئاقڵانە؟ دڵنیابە کە زۆر زیاتر لەوەی پێشبینی دەکەی لێدەگەڕێیت هەستەکانت کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانت بکەن. گۆلمان بۆت ڕووندەکاتەوە چۆن نەهێڵیت هەستەکانت کۆنتڕۆڵت بکەن و هەڵبژاردنی باشتر بکەیت لە ژیانتدا.

سەرچاوە : Reading These 5 Books Will Change Your Life

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە